کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد-
ئەمڕۆ زیادکردنی ئاشکرا بۆ فرۆشتنی تابلۆ نایابەکانى ئۆتۆمبێلی پارێزگای هەڵەبجە ئەنجام درا، بەڵام هیچ کەسێک ئامادەنەبوو ژمارەکان بکرێت.
لە ڕێوڕەسمەکەدا، تابلۆکانى ژمارە (1 تاوەکو 9) نمایشکران بۆ فرۆشتن، نرخی تابلۆی ژمارە 1 بە یەک ملیار دینار دەستیپێکرد، تابلۆی ژمارە 2 لە 600 ملیۆن دینارەوە دەستیپێکرد بەڵام هیچ کەسێک ئامادەنەبوو ئەو تابلۆیانە بکڕێت.
پێشتر نوخشه ناسیح، قائیمقامی ههڵهبجه داوای لە هاوڵاتیانی هەرێم و عێراق کرد بەشداربن لەو زیادکردنەکەدا چونکە بۆ خزمەتی پارێزگای هەڵەبجەیە.
جەختیشیکردووەتەوە، داهاتی فرۆشتنی ئهو تابلۆیانه بۆ ژێرخانی ئابووری و ئاوهدانكردنهوهی پارێزگای ههڵهبجه تەرخان دهكرێت.