گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سبەی بەشێک لە ژمارە نایاب ەکانی تابلۆی ئۆتۆمبێلی پارێزگای هەڵەبجە دەفرۆشرێت

2019.09.15 - 22:57
App store icon Play store icon Play store icon
سبەی بەشێک لە ژمارە  نایاب ەکانی تابلۆی ئۆتۆمبێلی پارێزگای هەڵەبجە دەفرۆشرێت

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- قائیمقامی  هەڵەبجە ڕایگەیاند، سبەینێ بەشێک لە ژمارە نایابەکانی تابلۆی ئۆتۆمبێلی پارێزگای هەڵەبجە لە زیادکردنێکی ئاشکرادا دەفرۆشرێت، ئاماژەی بەوەشکرووە، داهاتی ژمارەکان بۆ پارێزگاکە تەرخاندەکرێت. , نوخشه‌ ناسیح، قائیمقامی هه‌ڵه‌بجه‌ لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا لە هەژمارەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڕایگه‌یاند، سبه‌ینێ دووشه‌ممه‌، به‌رواری 16ی ئه‌یلولی 2019، کاتژمێر 10:00ی سەرلەبەیانی تابلۆی ژماره‌ نایابه‌كانی ئۆتۆمبێلی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ ژمارە "1 تا 9" لە زیادكردنێکی ئاشكرادا ده‌فرۆشرێن. , قائیمقامی هەڵەبجە داواشی لە هاوڵاتیانی هەرێم و عێراق کرد، بەشداربن لەو زیادکردنەکەدا، چونکە بۆ خزمەتی پارێزگای هەڵەبجەیە. , جەختیشیکردووەتەوە، داهاتی فرۆشتنی ئه‌و تابلۆیانه‌ بۆ ژێرخانی ئابووری و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ تەر‌خان ده‌كرێت. https://www.facebook.com/nuxshanasihpage/videos/382170212457631/?v=382170212457631 , ,