گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

داواى كه‌مكردنه‌وه‌ى ڕێژه‌ى كه‌مئه‌ندامى ده‌كرێت‌

كه‌مئه‌ندامان داوایه‌ك ئاڕاسته‌ى فراكسیۆنه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌كه‌ن

2019.03.19 - 17:09
App store icon Play store icon Play store icon
كه‌مئه‌ندامان داوایه‌ك ئاڕاسته‌ى فراكسیۆنه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌كه‌ن

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد- ئه‌حمه‌د مسته‌فا

 

كه‌مئه‌ندامان داوا ده‌كه‌ن ڕێژه‌ى كه‌مئه‌ندامى كه‌مبكرێته‌وه‌ و داواش له‌ فراكسیۆنه‌كانى نێو په‌رله‌مانى كوردستان ده‌كه‌ن یاساى ماف و ئیمتیازاتى خاوه‌ن پێداویستییه‌ تایبه‌ته‌كان هه‌مواربكه‌نه‌وه‌، ئه‌ویش به‌ وته‌ى سه‌رۆكى یه‌كێتى كه‌مئه‌ندامان.

 

سامان حسێن، سه‌رۆكى یه‌كێتى كه‌مئه‌ندامانى كوردستان له‌ كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ له‌كاتى وه‌رگرتنى موچه‌كانیان كه‌مئه‌ندامان دڵخۆشبوون به‌وه‌ى به‌بێ پاشه‌كه‌وت موچه‌یان پێدراوه‌ و ئه‌وه‌ هه‌نگاوێكى دڵخۆشكه‌ره‌، سه‌ره‌ڕاى نیگه‌رانى ئه‌وانەی به‌پێى دواین پشكنین له‌ وه‌رگرتنى موچه‌ وه‌ك كه‌مئه‌ندام بێبه‌شكراون.

 

وتیشى: "وه‌زاره‌تى كارو كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى نوسراوى بۆ سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان كردووه‌، كه‌ ڕێژه‌ى له‌سه‌دا 70 كه‌مئه‌ندامى بۆ له‌سه‌دا 55 كه‌مبكرێته‌وه‌، كه‌ به‌وهۆیه‌وه‌ ژماره‌یه‌كى زۆر كه‌مئه‌ندام  بێبه‌ش بوون له‌ وه‌رگرتنى موچه‌ و داواكارین له‌جێگر و سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڕیارێكى دڵخۆشكه‌ر له‌وباره‌یه‌وه‌ بده‌ن. "

 

سه‌رۆكى یه‌كێتى كه‌مئه‌ندامانى كوردستان داوای له‌ سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كانى نێو په‌رله‌مانى كوردستان كرد كه‌ یاساى ماف و ئیمتیازاتى كه‌مئه‌ندامان هه‌مواربكرێته‌وه‌ و ئه‌و داوایانه‌ى ڕێكخراوه‌كانى كه‌مئه‌ندامان پێشكه‌شى په‌ڕله‌مانیان كردوه‌ تێدا جێگیربكرێت وتیىشى، "قوربانیمان زۆر داوه‌ به‌ حكومه‌ت و دۆخى سیاسى، زۆریش به‌وه‌ ئازاردراین كه‌ داواى هه‌رچىمان كرد، بڵێن نییه‌".

 

سامان حسێن، ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكرد، چوار ساڵى داهاتوویان ناو ناوه‌ چوارساڵى كه‌مئه‌ندامان، " كاتى ئه‌وه‌ هاتووه‌ خزمه‌تى كه‌مئه‌ندامان بكرێت و هه‌موو نه‌هامه‌تى و ناخۆشییه‌كانى كه‌مئه‌ندامان بیربچنه‌وه‌ كه‌ له‌ ڕابردوودا چه‌شتمان، داواكاریشین له‌ حكومه‌تى نوێ ئه‌و بڕیاره‌ى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌، تا ئه‌و كه‌سانه‌ى له‌ چه‌ند ساڵى ڕابردوودا به‌هۆى ڕوداوێكه‌وه‌ كه‌مئه‌ندام بوون،  بخرێنه‌ ناو لیستى كه‌مئه‌ندامانه‌وه‌ و شایسته‌ى داراییان بۆ ببه‌سترێت".