ناس کورد-
نەخۆشخانەی گشتی پێنجوێن راگەیەندراوێکى لەبارەى گیانلەدەستدانى دوو هاووڵاتى و برینداربوونى سێ کەسى دیکە لە رووداوێکى هاتووچۆ، بڵاوکردەوە.
.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، ئێوارەی ئەمڕۆ (یەکشەممە، 15ى ئەیلولى 2019) ڕووداوێکی هاتووچۆی قورس لەسەر ڕێگای ناڵپارێزـ پێنجوێن ڕوویدا و بەهۆیەوە دوو سەرنشین گیانیان لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.
.
بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، قوربانییەکان سەرجەمیان خەڵکی ناحیەی تەکیەی سەر بە قەزای چەمچەماڵن و ویستویانە گەشتى ئێران بکەن.
.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا روونکراوەتەوە، بەمەبەستی گواستنەوەی قوربانییەکان بۆ نەخۆشخانە دوو تیمی نەخۆشخانەو دوو ئەمبۆڵانس گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە.
.