کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد-
دواى هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانى بزوتنەوەى گۆڕان، گروپى پرۆ گۆڕ‌انى ناڕازیی بەرنامەى هەڵوەشاندنەوەى خۆى دادەڕێژێت و گروپى ناڕازییەکانیش ئامادەکاریی دەکەن بۆ ئەوەى لەدەرەوەى ئەو بزوتنەوەیە وەکو گروپێکى "ئۆپۆزسیۆن" کاربکەن، لەکاتێکدا بەرپرسانى گۆڕان داواى ئاشتکردنەوەى ناڕازییەکان دەکەن.
.
ڕۆژى (12-14ى ئەیلولى 2019) دواى چەند مانگێک لە تەقینەوەى کێشە ناوخۆییەکانى گۆڕان و دروستبوونى چەند بەرەیەکى ناڕازی، هەڵبژاردن بۆ جڤاتى نیشتیمانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان و ئه‌ندامانى خانه‌ى ڕاپه‌ڕاندن و ڕێكخه‌رى گشتى بەرێوەچوو.
.
ئەنجامى دەنگدانەکە نەیتوانى ناڕازییەکانى ناو بزوتنەوەکە رازى بکات، رۆژێک پێش بەرێوەچوونیشى جێگرى سکرتێر و شەش ئەندامى جڤاتى گشتى دەستیان لەکارکێشایەوە، وەک ناڕەزاییەک بەرانبەر شێوازى بەرێوەچوونى هەڵبژاردنەکە.
.
ناڕازییه‌كانى ناو گۆڕان پێشتر ڕەخنهیان له‌سه‌ر ئه‌وه هه‌بوو کە "شه‌رعیه‌تى یاسایى جڤاتى نیشتیمانى كۆتایى هاتووه" و سه‌ره‌تا ده‌بێت هه‌ڵبژاردنى ناوخۆیى ئه‌نجامبدرێت و له‌و ڕێگه‌یه‌شه‌وه جڤاتى نیشتیمانى نوێ بكرێته‌وه ئینجا هه‌ڵبژاردن بۆ ڕێكخه‌ر بكرێت، به‌ڵام ئه‌و داواكارییه‌یان ڕەتكرایهوه.
.
پڕۆ گۆڕان خۆى هەڵدەوەشێنێتەوە
.
گروپى پڕۆ گۆڕان کە بە ئامانجى چاکسازیکردن لەناو بزوتنەوەکەدا و لەساڵى 2018 خۆى راگەیاند، دواى بێ ئومێدبوونیان لە چاکسازیکردن لەناو بزوتنەوەکەدا لەرێگەى هەڵبژاردنى ناوخۆییەوە، ئێستا ئامادەکاریی دەکات بۆ یەکلایکردنەوەى چارەنوسیان.
.
چیا عه‌باس سه‌رپه‌رشتیارى گروپى پرۆ گۆڕان به‌ناس كوردى ڕاگه‌یاند "هەڵبژاردنەکە له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كى ناده‌ستوریى بزوتنه‌وه‌كه به‌ڕێوه‌چوو، دواى كۆمه‌ڵێك ڕووداوى ژیانى سیاسى ئه‌و حزبه ئیتر ئومێدمان به‌وه نه‌ما چاكسازیى لەناو گۆڕاندا بكرێت و كوڕانى نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌ستبه‌ردارى سیاسه‌ته‌كانیان بن كه له‌پشته‌وه گۆڕان به‌ڕێوه ده‌به‌ن ئیدى ئێمه‌ش چاره‌نووسى خۆمان یه‌كلایى ده‌كه‌ینه‌وه".
.
گروپى پڕۆ گۆڕان لەماوەى کارکردنیاندا زیاتر له‌سه‌ر ئاستى گۆڕانخوازانى ڕەوندى كوردى له‌زۆربه‌ى وڵاتانى ئه‌وروپا کاریان کردووە و چه‌ندین راگەیەندراو و هه‌ڵوێستیان له‌سه‌ر سیاسه‌تى بزوتنه‌وه‌كه لەماوەکانى ڕابردوودا خستووەته ڕوو، کە دیارترینیان راگەیەندراوى ناڕەزایی بوو له‌سه‌ر ڕێكکهوتنهكهى گۆڕان و پارتى بۆ پێكهێنانى كابینه‌ى نوێ لە شوباتى ئەمساڵدا کە بەهۆیەوە کێشەکانى ناو گۆڕان تەقینەوە.
.
چیا عەباس وتی"چیتر خۆمان نابهستینهوە بە چوارچێوه‌ی حزبایه‌تیكردن له‌ناو گۆڕاندا و چاوه‌ڕوانى هیچ چاكسازیهكیش له‌و حزبه ناكەین، دواى هەڵوەشاندنەوەى پڕۆ گۆڕانیش، له‌گه‌ڵ ناڕازییه‌كانى ناوخۆى كوردستاندا تاوتوێى پڕۆژه‌یه‌كى جیاواز بۆ ئاینده ده‌كه‌ین له‌چوارچێوه‌ى هێنانه كایه‌ى ئۆپۆزسیۆنێكى مه‌ده‌نى جیاواز و به‌هێزدا".
.
ئاماژەى بەوەشکرد، ئه‌وان چاوه‌ڕوانى بڕیاره‌كانى هه‌ریه‌ك له قادرى حاجى عه‌لى و عوسمانى حاجى مه‌حمود ده‌كه‌ن كه به‌وته‌ى ئه‌و، ده‌توانن نه‌خشه‌كه بجوڵێنن و ئه‌زمونێكى نوێتر له‌گۆڕان بهێننه كایه‌وه یاخود هه‌ر بڕیارێكى تر له‌سه‌ر ئاینده‌ى سیاسى بده‌ن پشتیوانى ته‌واوه‌تیان ده‌كه‌ن.
.
قادرى حاجى عه‌لى و عوسمانى حاجى مه‌حمود دوو سەرکردەى دیارى بزوتنەوەى گۆڕان بوون و زیاتر لە ساڵێکە بەهۆى ناڕەزاییان لە سیاسەت و شێوازى بەرێوەبردنى گۆڕان چونەتە ماڵەوە و وازیان لەو بزوتنەوەیە هێناوە.
.
بەپێی زانیارییەکانى ناس کورد، جگە لە پرۆ گۆڕان، هەموو بەرە جیاوازە ناڕازییەکانى ناو گۆڕان چاوەڕوانى قادرى حاجى عەلى و عوسمانى حاجى مەحمود دەکەن تا هەنگاوى داهاتوویان رابگەیەنن.
.
ناس کورد لە کەسە نزیکەکانى قادرى حاجى عەلییەوە زانیارى وەرگرتووە، لەچەند رۆژى داهاتوودا قادرى حاجى عەلى لەدەرەوەى وڵاتەوە دەگەڕێتەوە و چاودێرى دۆخەکە دەکات.
.
دوو سەرچاوە لە ناڕازییەکانى ناو گۆڕان کە داوایانکرد ناویان نەهێنرێت بە ناس کورد-یان راگەیاند، تاوتوێی پڕۆژەیەکى نوێى گشتگیر دەکەن، بەڵام کاتێکى زۆریان دەوێت، چونکە دواى شکستى گۆڕان راگەیاندنى پڕۆژەیەکى جیاواز ئاسان نییە.
.
ئاماژەیان بەوەشکرد، بۆ له‌مه‌ودوا هیچ ئومێدێكیان به‌گۆڕان نه‌ماوه كه‌بتوانێت چاكسازى بكات و كێشه ناوخۆییه‌كانى چارەسەربکات و دووباره ببێته‌وه حزبى نزیك له‌خه‌مه‌كانى خه‌ڵك "بۆیە بەیەکجارى وازى لێدەهێنن و بەشێوازێکى نوێتر بەردەوام دەبن و چاوەڕوانى دەرفەتەکان بۆ ڕاگەیاندنى بڕیارى نوێى سیاسیان دەکەن".
.
لاى خۆیەوە، ئومێد حه‌مه عه‌لى، په‌رله‌مانتارى پێشووى گۆڕان و یه‌كێك له‌هه‌ڵسوڕاوه دیاره ناڕازییه‌كانى گۆڕان به‌ناس كوردى وت "به‌هه‌موو مانایه‌كه‌وه گۆڕان بارمته‌ى كوڕانى نه‌وشیروان مسته‌فایه و هه‌موو بنه‌ماكانى حوكمى ویراسى تێدا چه‌سپیوه و تازه ئه‌سته‌مه ئه‌و حزبه بتوانێت له‌و دۆخه ڕزگارى بێت، بۆیە ناڕەزایەتیەکانیان دەبەنە قۆناغێکى نوێوە".
.
لەدواى کۆچى دوایی نەوشیروان مستەفاوە لەساڵى 2017 و گەڕانەوەى نما و چیاى کوڕی، ناڕەزایی لەسەر رۆڵى کوڕەکانى لەناو بزوتنەوەکە سەریهەڵدا، هەرچەندە خۆیان رەتیان کردووەتەوە رۆڵیان هەبێت لەبەڕێوەبردنى بزوتنەوەکەدا.
.
بەوتەى ئومێد حەمە عەلى، ئه‌وه‌ى لهههڵبژاردنهكهى خانه‌ى ڕاپه‌ڕاندن و ڕێكخه‌رى گشتیدا ڕویدا، "ئاماژه‌یه‌كن بۆ ته‌واوبوونى گۆڕان وه‌كو پڕۆژەیەکى سیاسى و بووە به‌حزبێكى بنەماڵەیى".
.
ئاشکراشیکرد، خه‌باتى ناڕازییه‌كانى ناو گۆڕان ده‌چێته قۆناغێكى تره‌وه و له‌سنورى به‌رته‌سكى ئه‌و حزبه ویراسیه ده‌رده‌چێت و له‌ئێستاشدا چیتر نازناوى ناڕازییه‌كانى ناو گۆڕان هه‌ڵناگرن به‌ڵكو وه‌كو گروپێكى به‌هێزى ئۆپۆزسیۆنى كۆى سیستمى سیاسى و حزبایه‌تى ده‌مێننه‌وه و خه‌باتیش له‌و پێناوه‌دا دەکەن.
.
ئومێد حەمە عەلى باسى لەوەشکرد، له‌ئاینده‌دا چالاكیه‌كانیان له‌شێوه‌ى ئه‌نجامدانى دیالۆگی سیاسى بۆ هێنانه كایه‌ى مۆدێلیكى نوێ و سیاسى بەردەوامى پێدەدەن، "بۆ ئه‌وه‌ى جارێكى تر حزب و ئه‌زمونێكى تر‌ى ویراسى و بنه‌ماڵه‌یى لێ به‌رهه‌م نەیەتەوە و هه‌ڵه سیاسیه‌كانیش دووباره نەکەینەوە، و له‌و ڕووه‌شه‌وه په‌له ناكەن و بیر له هه‌موو ئه‌و ته‌وه‌رانه ده‌کەینەوە".
.
گۆڕان بەنیازى ئاشتکردنەوەیانە
.
دواى هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان، بزوتنەوەى گۆڕان بەنیازى ئاشتکردنەوەى ناڕازییەکان و چارەسەرکردنى کێشە ناوخۆییەکانیەتى.
.
.
جەمال حاجی محەمەد سەرۆكی جڤاتی گشتی بزووتنەوەی گۆڕان دواى هەڵبژاردنى بەسەرۆکى جڤاتى گشتى بە میدیاکانى گۆڕ‌انى وت "كاری لەپێشینەمان ئاشتكردنەوەی ئەو گۆڕانخوازانەیە كە بە هەر هۆكارێك لە بزووتنەوەكە زویر بوون".
.
.