گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نرخەکەى ملیۆنێك دۆلارە

ئاوده‌ستێكى ئاڵتونى له‌كۆشكێكى پادشاى به‌ریتانیا دزرا

2019.09.14 - 22:55
App store icon Play store icon Play store icon
ئاوده‌ستێكى ئاڵتونى له‌كۆشكێكى پادشاى به‌ریتانیا دزرا

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- ڕۆژنامه‌ى میرۆرى به‌ریتانى بڵاوى كرده‌وه‌، ئاوده‌ستێكى ئاڵتونى له‌كۆشكى بلاینهایم له‌ئینگلته‌راى به‌ریتانیا دزراوە کە نرخەکەى ملیۆنێک دۆلارە. . ڕۆژنامه‌كه‌ ئاشكراى كردووه‌، ئاوده‌سته‌ ئاڵتۆنیه‌كه‌ نرخه‌كه‌ى زیاتر له‌یه‌ك ملێون دۆلارە‌ و به‌ئاڵتونى عه‌یارە 18 دروستكراوه‌. . وته‌بێژى پۆلیسى ناوچه‌كه‌ش ئاماژەى بەوە کردووە "به‌ماوه‌یه‌كى كه‌م دواى بیستنى هه‌واڵه‌كه‌ چوونه‌ته شوێنى ڕووداوه‌كه‌ و توانیوویانه‌ ئاوده‌سته‌ ئاڵتونیه‌كه‌ بگێڕنه‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ڕوداوه‌كه‌ش ده‌ستپێده‌كه‌ن". . ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش كراوه‌، ئاوده‌سته‌ ئاڵتونیه‌كه‌ له‌لایه‌ن ماوریزیۆى هونه‌رمه‌ندى ئیتاڵیه‌وه‌ نه‌خشێنراوه‌ و پێشتر له‌مۆزه‌خانه‌یه‌كى شارى نیویۆرك بۆ فڕۆشتن نمایشکراوە. . كۆشكى بلاینهام ده‌كه‌وێته‌ باشورى ئنیگلته‌راى به‌ریتانیاوه‌ و یه‌كێكه‌ له بەجێماوەکانى دۆک مارلبرۆى سه‌ركرده‌ى به‌ناوبانگى سوپاى ئینگلیزه‌كان و ساڵى 1705 دروستكراوه‌ و ڕێكخراوی یونسكۆش ساڵى 1987 خستویه‌تیه‌ پۆڵینى شوێنه‌واره‌ جیهانیه‌كانه‌وه‌. .