کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- لەسەروبەندى هەڵبژاردنى رێکخەرى گشتى گۆڕان و خانەى راپەراندنى بزووتنەوەى گۆڕان، سەرکردەیەکى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان داواى گەڵاڵەکردنى رێککەوتنێکى نوێ لەنێوان ئەو دوو پارتەدا دەکات. . عەتا سەراوى، ئەندامى ئەنجوومەنى ناوەندى یەکێتى لەمیانەى پیرۆزباینامەیەکى بۆ عومەر سەید عەلى و جەمال حاجى محەمەد و عەدنان عوسمان کە لە هەڵبژاردنەکەى ئەمڕۆ (شەممە)ى جڤاتى نیشتیمانى گۆڕاندا سەرکەوتنیان بەدەستهێنا، داوایان لێدەکات هەوڵ بۆ گەڵاڵەکردنى رێککەوتنێکى نوێ لەنێوان یەکێتى و گۆڕان بدەن. . سەراوى لە پیرۆزباینامەکەیدا دڵنیایى خۆى نیشاندەدات کە باوەڕى تەواوى بەوە هەیە رۆژیک دێت دەبێت ئەو دوو پارتە لەژێر چەترێک کۆببنەوە و یەکبگرنەوە. . دەشڵێت "باوه‌ڕی ته‌واویشم وایه ئه‌و ڕێكهوتنانەی كه هه‌ردوو سه‌ركرده‌ی كۆچكردوو مام جه‌لال و كاك نه‌وشیروان- به هزر و فكر و دونیابینی خۆیان دایان ڕشتبوو- ته‌نها به خۆیان جێبه‌جێ ده‌كرا- كه زۆر به داخه‌وه ئه‌وان ئۆغریان كرد‌و - ڕێكهوتنامهكانیشمان زینده‌به چاڵ كرا". . ئەندامەکەى ئەنجومەنى ناوەندى یەکێتى، پێشنیار بۆ ئەو سێ سەرکردەیەى گۆڕان و هه‌ردوو ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و ناوه‌ندی یەکێتى دەکات سه‌رله‌نوێ بیر له رێكکهوتنامهیهك بكه‌نه‌وه كه هه‌ڵقوڵاوی فكر و دونیابینی ئه‌م دوو سه‌ركردایه‌تیه‌ی ئێستای بزوتنه‌وه‌ی گۆران و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان بێت. . جەختیش دەکاتەوە "ته‌نها ئه‌و پێكهاتن و ڕێکكهوتنهیه ئه‌بێته هۆكاری ئه‌وه‌ی كه ئه‌و به‌رنامه‌ی هه‌ردوولا هه‌مانه و مه‌سولیه‌تی ئه‌خلاقی و سیاسیمانه چ له حوكمه‌تی هه‌رێم و چ له حوكمه‌ته خۆجێییه‌كان ـ جێبەجێ بکەین و خزمه‌ت به كۆمه‌ڵانی خه‌لكی كوردستان و ناوچه‌كه‌شمان بكه‌ین وهێدی هێدی به سه‌ر كۆسپ و ته‌نگه‌ژه‌كاندا زاڵبین و به‌ره‌و هاوپه‌یمانی و یه‌كگرتنه‌وه هه‌نگاو هه‌ڵگرین و ڕۆحی هه‌ردوو سه‌ركرده‌ی مێژوویمان مام جه‌لال و كاك نه‌وشیروان-شاد بكه‌ین و ڕۆحی شه‌هیده‌كانمان ئاسوده بكه‌ین". .