گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

گەنجێکى بیارە لە دار گوێزێک کەوتە خوارەوە و گیانى لەدەستدا

2019.09.14 - 21:36
گەنجێکى بیارە لە دار گوێزێک کەوتە خوارەوە و گیانى لەدەستدا
ناس کورد- وتەبێژى بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى پارێزگاى هەڵەبجە رایگەیاند "گەنجێک لەکاتى کارکردن لەسەر دارگوێزێک دەکەوێتە خوارەوە و لەکاتى گەیاندنى بە نەخۆشخانە بۆ چارەسەرکردن، گیانى لەدەستدا". . ڕائید بەرزان عوسمان، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی  پارێزگای هەڵەبجە، راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەى بەوە کرد "ئێوارەی ئەمڕۆ (شەممە، 14ى ئەیلولى 2019) گەنجێکی تەمەن 26 ساڵ بەناوی (م . ح.م)  دانیشتوی ناحیەی بیارەی سەر بە پارێزگای هەڵەبجە لەکاتی کارکردن  لە دارگوێزێک دەکەوێتە  خوارەوە و بەسەختی بریندار دەبێت". . بەگوێرەى راگەیەندراوەکەى وتەبێژى پۆلیسى هەڵەبجە، پاش گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە  گیانى لەدەستداوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی  لەلایەن  بنکەی  پۆلیسی بیارەوە  بۆ  کراوەتەوە. .