گه‌ڕان

Shadow Shadow

مەسەلەی ڕێکخەر و خانە

2019.09.14 - 19:22

بیروڕا- عەزیز ڕەئووف . کێشەی بزوتنەوەی گۆڕان کێشەی کەسەکانی نین، کێشەی بزوتنەوەی گۆڕان ئەوە نیە ڕێکخەرەکەی تا چەند دەتوانێ لەم دۆخەدا سیاسەتی بزوتنەوەکە داڕێژێ، بەڵکو کێشەی گۆڕان کێشەی نەبوونی دنیابینی و پەروەردەی سیاسی و پارادیمێکی نوێیە کە نیەتی. کێشەی بزوتنەوەی گۆڕان ئەوەیە کە لەناو هەمان مێنتاڵیتی و هەمان عەقڵیەت و جیهانبینی کۆی هێزەکانی تردا دەخولێتەوە. . گۆڕینی ڕێکخەر و خانە یەک هەنگاو ئەم بزوتنەوەیە ناباتە پێشەوە و هێنانی دەم و چاوی نوێ و گۆڕینی کارەکتەرەکانی ئەم خانەیە جگە لە کاتکوشتن زیاتر چیتر نیە. دەبوو پێش ئەوەی گۆڕان هەڵبژاردن بکا کێشەی فکر و خیتابی سیاسی و جورئەت لەسەر تەوریسی سیاسی و پەروەردە و مۆدێلی نوێ و لە پێش هەمووشیانەوە دەبوو کێشە ناوخۆییەکانی خۆی چارەسەر بکات. کۆتا ستێپ دەبوو هەڵبژاردن بۆ ڕێخەر و خانە بکات. . هەموو ئەو ڕەخنانەی ئاراستەی عومەری سەید عەلی دەکرێ هیچ نیە جگە لە دوورکەوتنەوە لە ڕەخنە جدیەکان، ئەسڵەن کێشەی گۆڕان لەدوای 2014 دەستی پێ کرد کە بەڕێز نەوشیروان مستەفا لە ژیاندابوو و زۆرێک لە هاوڕێکانی بزوتنەوەکەیان جێ هێشتبوو و لە ماڵەوە بوون. لەیەکەم هەنگاوی بزوتنەوەکە بۆ بەشداری لە دەسەڵات و بەتاڵی لە فکر و نەبوونی ناسنامە و جیهانبینیەکی نوێ سەرەتای ئەو کێشانە بوو کە پێشتر و لەسەردەمی کاک نەوشیروان ئامادە بوو ئێستا دەرکەوتەکانی دەبینین. . ئێستا پرسیار ئەوەیە ئەگەر گریمان کاک نەوشیروان لە ژیاندابوایە چی دەکرد؟ چ هەنگاوێکی دەنا بۆ باشترکردنی بزوتنەوەکە؟ ئایا خۆی هەڵدەبژاردەوە؟ یان کەسێکی تر هەڵدەبژێردرا؟ ئەی ئەو کەسە کێ دەبوو؟ . دروستکردن و دواتر گەڕان بەدوای فریادرەسدا هەر لەسەرەتاوە کێشەی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕان بوو، چونکە کێشەی بزوتنەوەی گۆڕان کەسەکان نین بەڵکو کێشەی فکر و جیهانبینیە کە لە ئێستادا گۆڕان وەک هێزەکانی تر گیرۆدەی بووە. . خۆی جورئەتێکی دەوێ خەڵک ئەوەندە ساویلکە ببینی ئەم ئاڵوگۆڕە بچوکە بە سەرکەوتن بۆ بزوتنەوەکە لەقەڵەم بدەی، لە کاتێکدا بەڕاستی لە یەک کردەوەدا ڕاستگۆ بوویت کە بۆت سەلماندین شتێک بەناوی ژن و ئازادی ژن لەم چوارچێوەیەدا بوونی نیە و گۆڕان بزوتنەوەیەکی نێرە لەو لەو نێوەندەدا مێینەبەکت پەروەردە نەکردبێت بۆناو ئەم خانەیە. .