کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد-
بە پێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم لە ڕۆژانی نەورۆزدا ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەکانی گەرماش بەرزدەبنەوە.
بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینیەکان كەشوهەوای هەرێمی كوردستانی بۆ رۆژی نەورۆز بڵاوکردەوە، پێشبینی دەکات لە ڕۆژانی نەورۆزدا 21 و22ی مانگ، ئاسمان ساماڵ و پەڵەھەور بێت و لە ھەندێك كاتدا بگۆڕێت بۆ نیمچەھەور، پلەکانی گەرماش بەرز دەبێتەوە و خێرایی با کەمدەبێتەوە.
هەروەها پێشبینی دەکات رۆژی شەممە 23 مانگ، ئاسمان نیمچەھەور بێت و لە ھەندێك كاتدا ئەگەری بارانبارینیش ھەیە، لە ناوچە شاخاوییەكان رێژەی بارانبارین زیاتر بێت.