کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد – بەپێی پێشبینییەکانى بەڕێوبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، ئەمڕۆ شەممە، 14ی ئەیلولی 2019 و سبەینێ ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرماش لە زۆربەی شارەکانی هەرێم لە سەروو 33 پلەوە دەبن. هەر بەپێی پێشبینییەکان، پلەکانی گەرما لە هەولێر 37 پلە و لە سلێمانی 33 پلە و لە دهۆک 36 پلە و لە شاری کەرکویش 38 پلە دەبێ. هەروەها سبەینێ یەکشەممە، پلەکانی گەرما لە سەرجەم شارەکانی هەرێم بەرزتر دەبنەوە و لە هەولێر 39 پلە و لە سلێمانی 35 پلە و لە دهۆک 38 پلە و لە کەرکوکیش 40 پلە دەبێت.