کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- نەپۆشینى عەبا و حیجاب لەلایەن ژنێکى سعودیەوە لەکاتى گەڕانى بەنێو شەقامەکانى پایتەختدا، کاردانەوەى لێکەوتەوە و ژمارەیەک لەچالاکوان ئەو کارەیان بەئەنجامدانى کودەتا بەسەر داب و نەریت و یاساى سعودیەدا ناوبرد و ژمارەیەکى تریش وەک هەوڵدان بۆ پەیداکردنى ناوبانگى، دەزانن. . میدیاکان بڵاویان کردەوە، مەشاعل جالودى، تەمەن ٣٣ ساڵ بەنێو شەقامەکانى شارى ڕیازى پایتەختى سعودیەدا سوڕاوەتەوە و عەبا و ڕەفتە و حیجابى نەپۆشیوە کە بەیاسا سەپێنراوەتە سەر ژنانى ئەو وڵاتە، چالاکوانان بە بڵاوکردنەوەى هاشتاگێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پشتیوانی خۆیان بۆ دەربڕى. . لەبارەى کارەکەیەوە، مەشاعل جالود وتوویەتى "بۆ ئەنجامدانى کارەکەم پشتم بەوتەیەکى جیێنشینى سعودیە بەست کە چەند مانگێک پێش ئێستا لەچاوپێکەوتنێکى میدیایى ڕایگەیاندبوو (ئاینى ئیسلام خۆپۆشینى لەسەر ژنان فەرز کردووە، بەڵام هیچ جۆرە جلێکى بۆ دیارى نەکردووە)". . جێنیشنى سعودیە لە چاوپێکەوتنەکەیدا لەگەڵ میدیاکانى ئەمریکا ڕایگەیاندبوو "شەریعەتى ئیسلام ژنانى پابەند نەکردووە عەباى ڕەش بپۆشن".