کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- ئەحمەد مستفا
كۆبوونه‌وه‌ى هه‌ردوو شاندى دانوستانكارى پارتى و یه‌كێتى له‌سه‌ر پرسى پێكهێنانى كابینه‌ى نۆیه‌مى حكومه‌ت و له مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى له‌سلێمانى كۆتایهات، لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایانگەیاند، بڕیاردراوە دوایی نەورۆز کۆبوونەوەکان بەردەوام بن.
له پاش كۆبوونه‌وه‌كەی نێوانیان له كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا، له‌تیف شێخ عومه‌ر، وته‌بێژی یه‌كێتى ڕایگه‌یاند: "كۆبوونه‌وه‌یه‌كى زۆرباش له‌نێوان هه‌ردوو شاند به‌ڕێوه‌چو، لێكتێگه‌شتنێكى باشمان هەبوو، ئێستا به‌رچاوڕوونى زیاترمان هه‌یه، بۆ ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر كۆى پرۆسه‌كان".
دڵشاد شه‌هاب، ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تی پارتى ڕایگه‌یاند: "له ماوه‌ى ڕابردودا ڕێككه‌وتنێكى سیاسى له‌گه‌ڵ یه‌كێتى واژووکراوە، كه تێدا چوارچێوه‌یه‌ك دانراوە بۆ کاری پێکەوەییمان، چۆنیه‌تى پێكهێنانى حكومه‌ت و یه‌كلاكردنه‌وه‌ى خاڵه ناكۆكه‌كانى هه‌ردوولا دیاریكراون".
ئەندامەکەی سەرکردایەتی پارتی لە بارەی کۆبوونەوەکەوە وتی: "كۆبوونه‌وه‌یه‌كى زۆر سه‌ركه‌وتوو و ڕاشكاوانه بوو، بڕیاردراوە بە به‌شدارییه‌كى كارا و پێکەوە کارکردنی هەردوولا له كابینه‌ی نوێی حکومەت، هه‌نگاوى باشمان بڕیوه و پڕۆسه‌كه به‌رده‌وامى هه‌یه، بڕیارمانداوە لە دوای نەورۆز به‌رده‌وامى به كۆبوونهوكانمان بدەین چونکە پرۆسەیەکی درێژخایەنە".
ئەم کۆبوونەوەیە، دووەم کۆبوونەوەی نێوان یەکیتی و پارتیە کە تایبەتە بە ڕێککەوتن بۆ پێکهێنانی حکومەت، پاش ڕێكکهوتنێكى سیاسى نێوانیان هه‌ردوولا شاندى دانوستانكارى نێوانیانیان گۆڕى.
لە دوایین کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتیدا لە بەرواری 16/3/2019، ئەو حزبە ڕایگەیاند: “یەکێتی بەشداریکی ڕاستەقینەی لە حکومەت دەوێت لە ڕوی دارایی و ئیداریشەوە”.