کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد – دوای حه‌وت ڕۆژ ته‌رمی ئه‌و گه‌نجه‌ی هه‌ولێر دۆزرایه‌وه كه بۆ گه‌شت و سه‌یران له‌گه‌ڵ چوار هاوڕێی تر سه‌ردانی گه‌لی شێرانه‌یان لە دهۆک كردبوو، به‌ڵام له‌وێ "له هاوڕێكانی دابڕا و دیار نه‌ما و خنکا". ئەمڕۆ هەینی، 13ی ئەیلولی 2019، هێمن سلێمان، وته‌بێژی پۆلیسی دهۆك لە فەیسبوکی خۆی ڕایگه‌یاند "به‌یانی ئه‌مڕۆ ته‌رمی ئه‌و گه‌نجه دۆزراوەتەوە کە ماوەی حەوت ڕۆژ بوو دیار نەمابوو، دوای دۆزینەوەی تەرمەکەشی بۆ زانینی هۆكاری گیان له‌ده‌ستدانه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادی دهۆك كرا". . هێمن سلێمان ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا "له‌لایه‌ن پۆلیسی دێرهلوكهوه په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ ڕوداوه‌كه كراوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامن". ئەوەش دوای ئەوە دێت کە ڕۆژی هه‌ینی ڕابردوو پێنج گه‌نجی دانیشتووی هه‌ولێر بۆ گه‌شت و سه‌یران ڕویانكرده گه‌لی شێرانه له ناحیه‌ی دێره‌لوك، به‌ڵام یه‌كێك له‌وان به ناوی عیماد عوسمان"ی ته‌مه‌ن 22 ساڵ بێ سه‌روشوێن بوو.