گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کۆمەڵ پرسی ڕفێنراو و بێسەروشوێنەکانى لەلایەن پارتی و یەکێتییەوە دەباتە پەرلەمان

2019.09.13 - 11:45
App store icon Play store icon Play store icon
کۆمەڵ پرسی  ڕفێنراو و بێسەروشوێنەکانى لەلایەن پارتی و یەکێتییەوە  دەباتە پەرلەمان

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- فراکسیۆنی کۆمەڵ لە پەرلەمانی کوردستان یاداشتێکی بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمان بەرزکردەوە بۆ بەدواداچوون بۆ دۆسییەی کادرە ڕفێندراوەکانی کۆمەڵ و دەڵێت: "ئەو کەسانە لەلایەن یەکێتی و پارتییەوە ڕفێندراون و لە زیندانە نهێنییەکانی ئەواندان". لە نوسراوێکدا کە فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان کراوە، تیایدا هاتووە: " داواکارین وەک ئەرکێکی ئایینی و نیشتیمانی بەدواداچوون بکەن بۆ دۆسییەی چارەنووسی ڕفێندراوانی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان کە حەوت کەسن و لە بەروار و شوێنی جیاواز ڕفێنراون". . هاوکات لەوبارەیەوە عەبدولستار مەجید، سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ڕایگەیاندووە: "هەریەک لەو ئەندامانەی کۆمەڵ لەلایەن دەزگا ئەمنییە حزبییەکانی هەرێمی کوردستانەوە ڕفێندراون و چارەنوسیان لە زیندانە نهێنییەکانی هەردوو حزبی دەسەڵات بە نادیاری ماوەتەوە". . لە نوسراوەکەی فراکسیۆنی کۆمەڵدا بەمشێوەیە ئاماژە بەناوی ڕفێندراوەکان کراوە: ١. زمناکۆ عومەر بابە شێخ ـ لە سلێمانی ڕفێندراوە ٢. عومەر عوسمان ـ لە کەرکوک ڕفێندراوە ٣. واحید حسێن ئەمین ـ لە کەرکوک ڕفێندراوە ٤. ئەحمەد سالار ـ لە گەرمیان ڕفێندراوە ٥. هیدایەت عەزیز ئەحمەد ـ لە چەمچەماڵ ڕفێندراوە ٦. سیامەند عارەب ـ لە موسڵ ڕفێندراوە ٧. عادل ئەحمەد لە موسڵ ڕفێندراوە . ئەمە لەکاتێکدایە بەرپرسانی حکومەتی هەرێم ڕەتیدەکەنەوە لە هەرێمی کوردستان هیچ کەس بە هۆکاری سیاسیی لە زینداندا بێت، هەروەک ڕەتیشیدەکەنەوە کە زیندانی نهێنیی و حزبیی بوونی هەبێت.