کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، پلەکانی گەرماش لە زۆربەى شارەکانى هەرێم لەخوار 35 پلەوە دەبن. . بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ هەینی، 13ی ئەیلولی 2019، پلەکانی گەرما لە شارەکانی هەرێمی کوردستان لەنێوان 20 بۆ 38 پلە دەبن، تەنها پارێزگاى کەرکوک پلەى گەرماى دەگاتە 38 پلە و سەرجەم پارێزگاکانى دیکە لە خوار 35 پلەوە دەبن. . هەروەها سبەى شەممە 14ی ئەیلول، پلەکانى گەرما تاڕادەیەک نزمبوونەوە بەخۆیانەوە دەبینن بە گشتیش خێرایی با لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێم لەنێوان پێنج بۆ 15 کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا.