کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- هاوپه‌یمانى نه‌سڕ به‌سه‌رۆكایه‌تى حەیدەر عه‌بادى، سەرۆک وەزیرانى پێشووى عێراق وەک وەڵامى لێدوانێکى وتەبێژى حکومەتى هەرێم كه وتبووى حكومه‌تى فیدراڵ 80 ملیار دۆلار قه‌رزارى هه‌رێمه، ههڕەشهى تۆڵه‌كردنه‌وه له‌هه‌رێمى کوردستان له‌بودجه‌ى ساڵى داهاتوو ده‌كات و دەسەڵاتدارانى هەرێم بە شاردنەوە و دزینى داهاتى نه‌وتى هه‌رێم، تۆمەتبار دەکات. . یوسف كلابی، ئەندامى پەرلەمانى عێراق لە فراکسیۆنى هاوپه‌یمانى نه‌سڕ، به‌میدیاكانى عێراقى وت "لێدوانه‌كه‌ى وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێم له‌باره‌ى ئه‌و قه‌رزانه‌ى هه‌رێم كه له‌ماوه‌ى پێنج ساڵدا كه‌وتوه‌ته سه‌ر حكومه‌تى عێراق، بۆ شاردنه‌وه‌ى دزینى داهاتى فڕۆشتنى نه‌وتى كه‌ركوك و نه‌ینه‌وا و ناوچه‌كانى تره كه حكومه‌تى هه‌رێم پێههستاوه". . وتیشى، ئه‌و لێدوانه بۆ ڕاده‌ستنه‌كردنى داهاتى نه‌وتى هه‌رێمه به‌حكومه‌تى فیدراڵ و بۆمبێكى ده‌نگیشه بۆ شاردنه‌وه‌ى پڕۆسه‌ى فڕۆشتنى نه‌وته‌كه بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ حكومه‌تى فیدراڵ. . كلابى ههڕەشهى ئه‌وه‌شى كرد، له‌پڕۆژه یاساى بودجه‌ى ساڵى داهاتوودا تۆڵه‌ى لێدوانه‌كه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم به دابه‌شكردنى دادپه‌روه‌رانه‌ى سه‌روه‌ت و سامانى عێراق، ده‌كه‌نه‌وه. . ڕۆژى (سێشه‌ممه،10ى ئه‌یلولى 2019) له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، به‌هۆى پێنه‌دانى به‌شه بودجه‌ى هه‌رێمه‌وه بۆ ماوه‌ى پێنج ساڵ حكومه‌تى فیدراڵ 80 ملیار دۆلارى حكومه‌تى هه‌رێم قه‌رزاره و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش داواى وه‌رگرتنه‌وه‌ى له‌به‌غدا ده‌كه‌ن. . هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و پرسه كه مشتومڕى له‌نێوان به‌رپرسانى هه‌رێم و به‌غدا دروستكردوه به‌تایبه‌تى لهئانوساتى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى گه‌ڕێكى تر‌ى دانوستانه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، ئه‌حمه‌دى حاجى ڕەشید ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له‌په‌رله‌مانى عێراق به‌ناس كوردى ڕاگه‌یاند"پێكه‌نینم بهوتهكهى جوتیار عادل، وته‌بێژى حكومه‌ت دێت و له‌به‌ر ئه‌وه‌ى باوه‌ڕم به‌و شێوازه وته‌یه نیه نامه‌وێت قسه‌ى له‌باره‌وه بكه‌م". .