کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد-
هەسەدە کۆنتڕۆڵکردنی بەشێکی باغوز و دەستگیرکردنی 157 چەکداری داعشیان ڕاگەیاند، وتەبێژی ئەو هێزەش ئەوە ئاشکرا دەکات، تا ئێستا زیاتر لە پێنج هەزار چهكداری داعش لە باغۆز خۆیان رادەستی هێزەكانیان كردووە.
لە قۆناغی کۆتایی ئۆپراسیۆنی هەسەدە بۆ ئازادکردنی باغوز، کەمێک پێش ئێستا هێزەکانی سوریای دیموکرات کۆنتڕۆڵکردنی بەشێکی گوندی باغوزی سەربە شاری دێرەزوریان ڕاگەیاند.
ئەوەش ڕاگەیەنراوە، لە ئۆپراسیۆنی ئەمڕۆیدا هەسەدە 157 چەکداری داعشیان دەستگیر کردووە، کە هەڵگری ڕەگەزنامەی بیانین و ویستویانە هەڵبێن.
لە لایەکی دیکەوە، مستەفا بالی وتەبێژی هێزەکانی سوریای دیموکرات 'ههسهده' لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا رایگهیاند: "رۆژ لە دوای رۆژ ژمارەی دیلەکان زیاتر دەبێت و لە سەرەتای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی باغۆزەوە زیاتر لە پێنج هەزار چەکداری داعش خۆیان رادەستی هێزەکانی ئێمە کردووە".
مستەفا بالی ئەوەشی ئاشكراکردووە، وای بۆ دەچن تا ئێستاش ژمارەیەکی زۆر لە داعش لەگەڵ ژن و منداڵەکانیان لە تونێلەکاندا خۆیان شاردبێتەوە.
لە بارەی کۆنترۆڵکردنەوەی تەواوەتی باغوزەوە وتەبێژەکەی هەسەدە دەڵێت: "نیگەرانین لەوەی خەڵکی مەدەنی بکوژرێن، بۆیە ئۆپەراسیۆنی پاککردنەوەی دوایین خاڵەکانی باغۆز لە تیرۆریستان بە خاوی دەچێتە پێشەوە".
له مانگی شوباتی 2019هوه، هێزهكانی سوریای دیموكرات، دهستیانكردووه به ئۆپراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنهوهی دوا ناوچهی ژێر دهستی داعش كه گوندی باغوزی سهر به شاری دێرەزورە له خۆرههڵاتی سوریا.