کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- پێشنیوەڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، به‌روارى 12ى ئابى 2019 ، ئاگرێك له‌شاخى گۆیژه‌ى بهرزبوەتەوە، ئاگره‌كه چه‌ند ڕووبهڕێكى ناوچه‌كه‌ى ته‌نیوه، بەرگرى شارستانى سلێمانیش لە هەوڵى کوژاندنەوەیدان. , ڕێكان جه‌مال، وته‌بێژى به‌رگرى شارستانى سلێمانى به‌ناس كوردى ڕاگه‌یاند، ئاگره‌كه كه له‌شاخى گۆیژه به‌رزبووه‌ته‌وه به‌هۆى گڕگرتنى پوش و په‌ڵاشه‌وه بووه و تا ئێستاش هۆكاره‌كه‌ى نازانین چییە. , وتهبیِژهكهى به‌رگرى شارستانى سلێمانى وتیشى: "به‌په‌له تیمه‌كانى سه‌ر بهدهزگاكهمان چوونه‌ته سه‌ر ڕوداوه‌كه و ده‌ستیانكردووه بە كوژاندنه‌وه‌ى ئاگرەکە و هه‌وڵى چڕوپڕیش بۆ كۆنترۆڵكردنى ده‌ده‌ین". , له‌باره‌ى بوونى زیانەکانى ئاگره‌كه، ڕێكان جه‌مال ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كرد تا ئێستا لایان ڕون نییه زیانەکان چین، به‌ڵام ڕووبهڕێك زه‌وى له‌شاخه‌كه كه زیاتر وشكاییه سوتاوه. , ,