کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- بەهۆى ڕوداوێکى هاتوچۆ لەسەر ڕێگاى نێوان بەغداد-کەرکوک، چوار کەس گیانیانلەدەستدا، هۆکارى مردنەکانیش گڕگرتنى ئۆتۆمبێلەکان بوە. , سەرچاوەیەکى ئەمنى بە بەشێک لە میدیاکانى ڕاگەیاندووە، بەرەبەیانى ئەمڕۆ پێنجشەممە بەهۆى ڕوداوێکى هاتوچۆوە لەسەر ڕێگاى نێوان بەغداد-کەرکوک، چوار کەس گیانیانلەدەستدا و دوو کەسیش بریندار بوون. , ئەوەش خراوەتەڕو: "ڕوداوەکە زۆر کارەساتباراوى بوە، چونکە بەهۆى سوتانى زیاد لە ئۆتۆمبێلێکەوە ئەو کەسانە گیانیانلەدەستداوە و سوتاون". بەگوێرەى ئەو زانیارییانەى خراونەتەڕو لەسەر ڕوداوەکە، دەرکەوتووە کە یەکێک لەو ئۆتۆمبێلانەى کە گڕی گرتووە ئۆتۆمبێلى جۆرى تاکسییە، بێ ئەوەى ئاماژە بە ناسنامەى قوربانییەکانى ڕوداوەکە بکرێت. , ,