گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کاردانەوەکانى ئەڵمانیا و ئێران لەبارەى لابردنى جۆن بۆڵتن لە پۆستەکەى

2019.09.11 - 22:25
کاردانەوەکانى ئەڵمانیا و ئێران لەبارەى لابردنى جۆن بۆڵتن لە پۆستەکەى
ناس کورد- وەزیرى دەرەوەى ئەڵمانیا هیوا دەخوازێت، لەسەرکارلابردنى جۆن بۆڵتن هەنگاوێک بێت بەرەو چارەسەر بوونى کێشەى نێوان ئەمریکا و ئێران، وەزیرى دەرەوەى ئێرانیش لەبارەى ئەو بابەتە ئامادە نەبوو قەس بکات. ، هایکۆ ماس، وەزیرى دەرەوەى ئەڵمانیا لەبارەى بڕیارى لابردنى جۆن بۆڵتن ڕاوێژکارى ئاسایشی نیشتیمانى ئەمریکا، ڕایگەیاندووە: "پێدەچێت ئەو بڕیارە کارگێڕییەى ئەم دواییانەى ئەمریکا ئاماژەى باشیان هەبێت، کە ڕۆڵى هەبێت لە چارەسەرکردنى قەیرانى ئێران". ، ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند، پێنج کاندید هەن بۆ جێگرەوەى بۆڵتن، بێ ئەوەى ناوی ئەو کاندیدانە ئاشکرا بکات وتیشى: "کەسی شیاون یەکێک لەوان لە هەفتەى داهاتوو دەبێتە جێگرەوەى بۆڵتن". ، ترەمپ لە وەڵامى ڕۆژنامەنوسێکدا لەبارەى کەمکردنەوەى سزاکانى سەر ئێران وتى: "تەماشا دەکەین بزانین چی ڕودەدات". ، لاى خۆشییەوە هەر ئەمڕۆ، محەمەد جەواد زەریف، وەزیرى دەرەوەى ئێران لەبارەى ڕاى ئێران لەسەر لابردنى جۆن بۆڵتن لە پۆستەکەى وتى، ئێران هیچ ڕاگەیەندراو و وتەیەکى لەسەر ئەو بابەت نابێت، هۆکارەکەشى بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە دەست لە کاروبارى ناوخۆى ئەمریکا وەرنادەن. ، ،