کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- سەرۆکوەزیرانى عێراق سورە لەسەر پەرەپێدانى پەیوەندییەکانى وڵاتەکەى لەگەڵ تورکیا، بەگوێرەى ڕاگەیەندراوێکیش بڕیارە ئەردۆگان سەردانى عێراق بکات. , لە ڕاگەیەندراوێکدا نوسینگەى ڕۆژنامەوانى سەرۆکوەزیرانى عێراق ئاشکرایکردووە: "عادل عەبدولمەهدى، سەرۆکوەزیرانى عێراق لە دیدارێکیدا لەگەڵ فاتح یەڵدز، باڵوێزى تورکیا لە بەغداد، سوربوونى خۆى لەسەر پەرەپێدانى پەیوەندییە ئابورییەکانى لەگەڵ تورکیا ڕاگەیاندووە". , ئاماژە بەوەشکراوە، لە بەشێکى دیکەى دیدارەکەدا باس لە هەماهەنگى عێراق و تورکیا کراوە لە "دۆسییەکانى ئابورى و ئاو و بونیادنانەوە". , لەو دیدارەدا، باس لە سەردانى ڕەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆککۆمارى تورکیاش کراوە بۆ عێراق.