کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشکراى کرد، حكومه‌تی عیراق 80 ملیار دۆلار قه‌رزاری هه‌رێمه و چاوەڕێی ڕیککەوتن دەکەن لەگەڵیدا. , ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 11ی ئه‌یلولی 2019، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوەوە و دوای کۆبوونەوەکەش جوتیار عادل، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا، ڕایگەیاند: "به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كانمان حكومه‌تی عێراق 80 ملیار دۆلار قه‌رزاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، ئەو قەرزەش هی نەناردنی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان و هەندێک شایستەی دارایی دیکەیە". , وتەبێژى حکومەتى هەرێم ئەوەشى وت: "بریارە هەفتەی داهاتو شاندێکی حکومەتی هەرێم سەردانی بەغداد بکات، ئامانج له سه‌ردانه‌كه تاووتوێكردنی پرسی بودجه و کێشە ئابورییەکانە و دەمانەوێت کێشەکانی نێوان عێراق و هەرێم له چوارچێوه‌ی ده‌ستوردا چارەسەر بکەین، وە بۆ ئەو مەبەستەش ڕێککەوتنێک بکەین". , لەبارەى دابینکردنى نەوتى سپی بۆ هاوڵاتییانى هەرێم، کە لە کۆبوونەوەى ئەمڕۆى ئەنجومەنى وەزیراندا تاووتوێکراوە، جوتیار عادل ئاشکرایکرد، بڕیاره 259 ملیۆن لیتر نه‌وتی سپی دابه‌ش بكرێت بەسەر هاوڵاتییاندا. , ,