گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شارەوانی سلێمانی داوای هێز دەکات چونکە فەرمانبەری مەدەنی ناتوانێت زیادەڕۆیی لاببات (بەڵگە)

2019.09.11 - 15:32
App store icon Play store icon Play store icon
شارەوانی سلێمانی داوای هێز دەکات چونکە  فەرمانبەری مەدەنی ناتوانێت زیادەڕۆیی  لاببات (بەڵگە)

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد - ئەحمەد مستەفا لە نوسراوێکی فەرمانگەی داواکاری گشتی سلێمانی داوا لە سەرۆکى داواکاری گشتی و ئەنجومەنی وەزیران دەکات ھێز بۆ بەشی زیادەڕەوی شارەوانی سلێمانی دابینبکرێت چونکە "ئەوە تەنها ئەرکی فەرمانبەرانی بەشی زیادەڕۆیی نییە کە فەرمانباری مەدەنین و ناتوانن وەک پێویست بە ئەرکی خۆیان هەستن."   لە نوسراوەکەدا کە واژۆی دادوەر مەھدی ڕەشید فەرەجی لەسەرە ھاتووە، لەماوەی ڕابردوودا فەرمانگەکە چەندین نوسراوی ئاڕاستەی لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە کە بە ھەزاران سكاڵایان دەربارەی زیادەرەوی جوڵاندووە، "بەڵام ئەوە نەک ڕێی لێ نەگیراوە بەڵکو زیادەڕەوی بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە."