کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- ناس کورد- سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، 11ی ئەیلولی 2019، بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆوە لە سنوری ڕاپەڕین کەسێکی 69 ساڵ گیانی لەدەستدا کە خاوەنی 15 کوڕ و کچە. لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاندووە، کاتژمێر 10:00ی سەرلەبەیانی لە ناحیەی سەنگەسەر سەر بە قەزای پشدەر ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکاب/نیسان و تراکتۆرێک خۆیان بەیەکدا کێشاو لە ئەنجامدا شۆفێری تراکتۆرەکە گیانی لەدەستدا. . ئاماژە بەوەشكراوە، قوربانییەکە ناوی (ع . ع . ع) و تەمەنی 69 ساڵ بووە و باوکی 15 کوڕ و کچە و پیشەی کاسب بووە. بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، بە بڕیاری دادوەر و بە ماددەی 24 لە یاسایی هاتووچۆ شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە ڕاگیر کراوە و تەرمەکەش ڕادەستی کەسوکاری کراوەتەوە. . پەیامنێری ناس کورد ڕاشیگەیاند، ئەو کەسەى کە بریندارەکانى گواستووەتە بۆ نەخۆشخانە خۆیشی توشی ڕووداوی هاتوچۆ بووەتەوە.