گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆ.. کاتێک فڕۆکەی ئەمریکی 36 تەن تەقەمەنی بەسەر داعشدا باراند.. چەکەکەى چی بوو؟

2019.09.11 - 11:08
App store icon Play store icon Play store icon
ڤیدیۆ.. کاتێک فڕۆکەی ئەمریکی 36 تەن تەقەمەنی بەسەر داعشدا باراند.. چەکەکەى چی بوو؟

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- ئێوارەى سێشەممە، 10ی ئەیلولی 2019، فڕۆکەکانى هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش دەیان هەزار تەن بۆمب و تەقەمەنی بەسەر چەند بارەگایەکی داعش باراند لە دورگەیەکی نزیک ڕووباری دیجلە لە موسڵ و داعش دەستى بەسەرداگرتبوو. بە وتەى هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، "داعش ڕێڕەوەکەى بەکارهێناوە بۆ ناردنی چەکدارەکانى بۆ سوریا." لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتى لە تویتەرەکەى خۆی بڵاویکردووەتەوە دەردەکەوێت کە بۆردومانێکى چڕی ناوچەکە کراوە. . میلی بی کاگین، وتەبێژی هێزەکانى هاوپەیمانی نێودەوڵەتی نوسیویەتی، "دورگەیەکی پڕ لە داعش بەو شێوەیە دەردەکەوێت کاتێک فڕۆکەکانى ئێف 15 و ئێف 35ی ئەمریکی 36 هەزار تەن تەقەمەنی و بۆمبیان بەسەردا باراند و چەکی لەیزەری بووە" دورگەى کەنعوس دەکەوێتە پارێزگای سەڵاحەدین، بۆردومانەکە بەشێک بووە لە ئۆپراسیۆنی "خۆڵی ڕەش" بە هاوبەشی هێزەکانى هاوپەیمانی و دژە تیرۆری عێراقی ئەنجامدرا.   https://twitter.com/OIRSpox/status/1171395187869986816