گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕۆژانە پلەکانى گەرما دادەبەزن و فێنکتر دەبێت

2019.09.11 - 10:30
App store icon Play store icon Play store icon
ڕۆژانە پلەکانى گەرما دادەبەزن و فێنکتر دەبێت

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و بەپێی پێشبینییەکانیش، ڕۆژ لە دوای ڕۆژ پلەکانی گەرمی بەرەو دابەزین دەڕوات. ئەمڕۆ چوارشەممە 11ی ئەیلول 2019، پلەکانی گەرما لە شارەکانی هەرێمی کوردستان لەنێوان 20 بۆ 37 پلەدا دەبێت، کە نزمترین پلەى گەرما لە دهۆک تۆمار دەکرێت و بەرزترینیش لە پارێزگاى کەرکوک. . هاوکات، بۆ سبەی پێنجشەممە پلەکانی گەرمی گۆڕانکاری ئەوتۆ بەخۆیانەوە نابینن و تەنها لە سلێمانی و هەولێر یەک پلە دادەبەزن. پێشبینییەکانى کەشوهەوا: