کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد-
هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لە پارێزگای ئەدینە 290 کۆچبەریان دەستگیرکرد کە بەنیازبوون لەڕێگەى نایاساییەوە بچنە دەرەوەى تورکیا.
ئۆپراسیۆنەکە لەلایەن فه‌رمانده‌یی جه‌ندرمه له پارێزگاكه و یه‌كه‌كانی پاسه‌وانی سنور ئەنجام درا، لە هه‌ریه‌ك له شارۆچكه‌كانی ئیپساڵا، مه‌ریچ و ئوزونكۆپر و گونده‌كانی سه‌ربه ناوه‌ندی ئه‌دیرنه کۆچبەرەکان دەستگیرکراون.
.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی ئەنادۆڵوی تورکیا، کۆچبەرەکان عێراقی، پاكستانی، سۆماڵی، ئه‌فغانی، مه‌غریبی، میسڕیی، لیبی، هيندی و سووری بوون.
ئاژانسەکە دەشڵێت، "له‌دوای رێكاره‌كان كۆچبه‌ره‌كان ڕاده‌ستی فه‌رمانگه‌ی كۆچ له پارێزگای ئه‌دیرنه كران."