کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- پاش سێ مانگ لە دەستبەکاربوونى وەک سەرۆکى هەرێم، نێچیرڤان بارزانى فەرمانى دەستبەکاربوونى بۆ جێگرەکانى دەرکرد. , له ڕاگهيەندراوێكدا فه‌وزى هه‌ريرى، سه‌رۆكى ديوانى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان ڕايگه‌ياند: "نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، فه‌رمانى هه‌رێمى بۆ ده‌ستبه‌كاربوونى هه‌ردوو جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌ركردووه". , لە دەقى فەرمانەکەدا هاتووە: "نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه، ڕۆژی یه‌کشه‌ممه 8/9/2019 فه‌رمانی هه‌رێمی بۆ ده‌ستبه‌کاربوونی 'جه‌عفه‌ر مسته‌فا عه‌لی و مسته‌فا قادر مسته‌فا' وه‌ك جێگرانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌رکرد". , جەعفەر شێخ مستەفا لە پشکى یەکێتى و مستەفاى سەید قادریش لە پشکى گۆڕان ئەو پۆستانەیان وەگرتووە و لە ڕێککەوتنى نێوان پارتى و ئەو دوو لایەنەدا جێگیر کراون. , ,