گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دەزگاى لوتکە: لەماوەی پێنج ڕۆژدا زیاتر لە 300 کۆچبەر لە تورکیاوە گەیشتوونەتە یۆنان

2019.09.10 - 11:12
App store icon Play store icon Play store icon
دەزگاى لوتکە: لەماوەی پێنج ڕۆژدا زیاتر لە 300 کۆچبەر لە تورکیاوە گەیشتوونەتە یۆنان

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

  ناس کورد-   لەدوای هەڕەشەکانی ڕەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆک کۆمارى تورکیا بە کردنەوەی سنورەکانی وڵاتەکەی بەڕووی کۆچبەراندا، لە ماوەی کەمتر لە هەفتەیەکدا زیاتر لە 300 کۆچبەر لە تورکیاوە چوونەتە یۆنان. . ئاری جەلال، سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڕایگەیاند، لە ماوەی پێنج ڕۆژدا زیاتر لە 300 کۆچبەر لە سنوری تورکیاوە چوونەتە ناو خاکی یۆنان. . ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو، ڕەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆک کۆماری تورکیا هەڕەشەی کردنەوەی سنورەکانی وڵاتەکەی بەڕووی کۆچبەراندا کرد. . هاوکات ڕێگاخۆشکردن بۆ ئەو ژمارە کۆچبەرە لەو ماوە کەمەدا دەسەڵاتدارانی یۆنانی توڕە کردووە و لەوبارەیەوە، كیریاكۆس میتسۆتاكیس، سەرۆك وەزیرانی یۆنان هۆشداری توندی دایە ڕەجەب تەیب ئەردۆگان و ڕایگەیاند "توركیا بۆ وەرەگرتنی پارەی زیاتر لە ئەوروپا ئەو هەڕەشەیە دەكاتە سەر یۆنان و ئەوروپا، بۆیە پێویستە یەکێتی ئەوروپا بەرپرسیارێتی ئەو بارودۆخە بگرێتە ئەستۆ و چارەسەرێك بۆ كێشەكان بدۆزنەوە". .