ناس کورد-
پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی گۆڕان چەند نوسراوێکی ڕێباز حەملان، وەزیری پێشووی دارایی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاندووە: "کاری نایاسایی کردووە و زیانی بە جوتیاران گەیاندووە"، ئاماژەی بەوەشکردووە، دۆسییەکە دەدەنە داواکاری گشتی و دەستەی دەستپاکی.
,
دابان محەمەد، ئەندامی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڕایگەیاندووە: "له كاتێكدا جوتیاران له‌به‌ر ساغ نه‌بوونه‌وه‌ى به‌رهه‌مه‌كانیان، ڕۆژانه زیانێكى زۆر ده‌كه‌ن و به‌شێكیان به‌رهه‌مه‌كانیان فڕێده‌ده‌ن، به‌ڵام وه‌زیرى پێشوى دارایی ڕێگاى داوه به هاورده‌كردنى هه‌زاران تۆن له به‌روبومى ده‌ره‌وه به نایاسایى و بهخشتنى له گومرگ".
,
ئەو پەرلەمانتارە چەند نوسراوێکی بڵاوکردووەتەوە، لە نوسراوێکیاندا، بەڕێوەبەری گشتی گەشەپێدانی پیشەسازی لە وەزارەتی بازرگانی ئاڕاستەی وەزیری دارایی کردووە و داوای لێکردووە، ڕیگا بە کۆمپانیای “Beirut erdol” بۆ هاوردەکردنی کەرەستەی سەرەتایی بەرهەمهێنانی "جبسی پەتایە"، هەروەها لە باجی گومرگ ببەخشرێت.
,
لە دوای داواکەی ئەو بەڕێوەبەرە گشتییە، ڕێباز حەملان، وەزیری پێشووی دارایی لە بەرواری 3ی ئایاری 2019 نوسراوێکی ئاڕاستەی هەردوو بەڕێوەبەرایەتی گومرگی ئیبراهیم خەلیل و باشماخ کردووە و ئاماژەی بەوەکردووە، بۆ ماوەی شەش مانگ ڕێگا بە کارگەی “Beirut erbil” بدرێت بۆ هاوردەکردنی کەرەستەی سەرەتایی.
,
دابان محەمەد ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو بڕیارە له كاتى پێگه‌یشتنى به‌رهه‌مى ناوخۆیى نیشتمانیدا بووە و ڕێگا دراوه به هاورده‌كردنى شەش هه‌زار تۆن په‌تاته، كه ئێستا ته‌نى ناوخۆ به 350 هەزار دیناره.
,
باسی لەوەشکردووە، ئه‌و ڕێگاپێدانه به بێ ئاگادارى لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار كراوه، كه وه‌زاره‌تى كشتوكاڵه و هیچ وێنه‌یه‌كى نوسراوه‌كه‌یان بۆ نه‌نێردراوه.
,
ئەوەشی خستووەتەڕوو: "به‌خشینى باجى گومرگى به پێى یاساى ژماره 20 ى ساڵى 1998 كراوه، له كاتێكدا ئه‌و یاسایه له حكومه‌تى عێراقى ده‌رچووه و له هه‌رێمى كوردستان به‌ركار نه‌كراوه، واته چه‌تاڵ كراوه و نایاساییه بەگوێرەی بڕیارى ژماره 11 ى ساڵى 1992 ى په‌رله‌مانى كوردستان".
,
دابان محەمەد ئاماژەی بەوەشکردووە، نوسراوه‌كانی داوه به وه‌زیرى نوێى كشتوكاڵ و ئەویش بڕیارى داوه ڕایبگرێت و پرۆسه‌كه هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى زیانى به جوتیاران و به‌رهه‌مى ناوخۆش گه‌یاندووه، وه‌ك فراكسیۆنى گۆڕانیش كه‌یسه‌كه‌یان داوه به داواكارى گشتى و ده‌سته‌ى دەستپاکی تا له ڕووى یاساییه‌وه ڕێكارى پێویست بگرنه به‌ر.
,
ڕێباز حەملان لە پشکى گۆڕان لە کابینەى پێشووى حکومەتى هەرێم وەزیرى دارایی بو تا ئەو کاتەى وەزیرەکانى ئەو بزوتنەوەیە لەکاردابوون، لە ئێستاشدا وەک ڕاوێژکارى سەرۆکى حکومەت بۆ کاروبارى ئەنجومەنى باڵاى وەبەرهێنان و ڕاژەى گشتى دەستبەکار بووە.
,
,