کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد – وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ڕایگه‌یاند "هێشتا ده‌رفه‌ت بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئێران ماوه و ده‌رگای دانوستان دانه‌خراوه". . جان لۆدریان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فهڕەنسا ئاماژەى بەوە کرد، داواى کردوە ئێران لە نزیکترین کاتدا بگەڕێتەوە بۆ جێبەجێکردنی تەواوەتی ڕێککەوتننامەی ئەتۆمی و پابەندی سەرجەم خاڵەکان بێت بۆ ئەوەی ئەو دەرفەتانەی هەن بۆ ڕێککەوتن و ئاشتی لەدەست نەدرێن. . لێدوانى ئەو بەرپرسەى فەڕەنسا لەکاتێکدایە حەسەن ڕۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران لە وتارێکدا ڕایگەیاند "وڵاتەکەم له ڕۆژی هه‌ینی 6ی ئەیلولی 2019ەوە، ده‌ست به جێبه‌جێكردنی هەنگاوی کشانەوەی سێهەم لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی کردوە و پێویسته له‌سه‌ر ئاژانسى وزه‌ی ئه‌تۆمی ئێران هەر کارێک له بواری توێژینه‌وه و به‌ره‌وپێشبردنی ته‌كنه‌لۆژیای ئه‌تۆمی پێویست بێت، ئەنجامی بدات". . هاوکات فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی ئێران باسی لەوە کردبوو "ئێران لەوپەڕی بەهێزیدایە و لە چەند هەفتەی ڕابردوودا بەرپرسانی کۆشکی سپی چەندین جار داوایان کردوە کە ڕۆحانی یان بەرپرسانی باڵای وڵاتەکەمان ببینن، بەڵام عەلی خامنەیی ئەو داوایەی ڕەتکردووەتەوە". . ئەو هەنگاوانەی ئێرانیش ئەمریکای نیگەران و دوودڵ کردووە لە بەردەوامیدان بە هەوڵەکانی بۆ جڵەوکردنی فراوانکردنی توانا ئەتۆمییەکانی ئێران. .