گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەشناسی هەرێم: پلەکانی گەرما زیاتر دادەبەزن

2019.09.09 - 10:07
App store icon Play store icon Play store icon
کەشناسی هەرێم: پلەکانی گەرما زیاتر دادەبەزن

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پلەکانی گەرمای شارەکانی هەرێم چەند پلەیەک دادەبەزن ئەوەش کاریگەری لەسەر فێنک بوونی کەشوهەوا دەبێت. . ئەمڕۆ دووشەممە 9ی ئەیلوولی 2019، دەزگای کەشناسی هەرێم پێشبینی کەشوهەوای شارەکانی هەرێمی بۆ ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە. . بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، نزمترین پلەی گەرما لە شارەکانی هەرێمی کوردستان بە پارێزگای کەرکووکیشەوە، لە پارێزگای دهۆک تۆمار دەکرێت کە 20 پلەی سیلیزی دەبێت، بەزترین پلەش لە پارێزگای کەرکووک دەبێت کە 39 پلەی سیلیزییە. . هەروەها سبەینێ سێ‌شەممە، نزمترین پلەی گەرما 20 پلەی سیلیزی لە پارێزگای دهۆک و لە کەرکووکیش بەرزترین پلەی گەرمای تێدا تۆمار دەکرێت کە 39 پلەی سیلیزی دەبێت.