گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عێراق.. حەشدی شەعبی دروستکردنی هێزی ئاسمانیی ڕەتکردەوە

2019.09.08 - 12:44
عێراق.. حەشدی شەعبی دروستکردنی هێزی ئاسمانیی ڕەتکردەوە
ناس کورد سەركردەیەكی حەشدی شەعبی دەڵێت "بەهیچ جۆرێک بڕیاری دروستکردنی هێزی ئاسمانییان دەرنەکردوە". . ئەمڕۆ یەکشەممە 8ی ئەیلولی 2019، محەمەد بەسری ئەندامی دەستەی حەشدی شەعبی بە ئاژانسی ئانادۆڵی ڕایگەیاند هیچ بڕیارێکیان نیە بۆ دامەزراندنی هێزی ئاسمانی و ئەو نوسراوەی لەوبارەوە بڵاوکراوەتەوە ساختەیە. . ئەو بەرپرسەی حەشدی شەعبی وتوویەتی: "ئەو بەڵگەنامەیەی كە تایبەت بە پێكهێنانی بەڕێوەبەرایەتی هێزی ئاسمانی بۆ حەشدی شەعبی لە میدیاكاندا بڵاوكراوەتەوە و واژۆی جێگری سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی لەسەرە، ساختەیە و هیچ بنەمایەكی ڕاستی تێدا نییە". . محەمەد بەسری ئاماژەی بەوەكردوە، "تا ئێستا فەرماندەیی حەشدی شەعبی هیچ ڕێنماییەكی بۆ پێكهێنانی بەڕێوەبەرایەتی هێزی ئاسمانیی دەرنەكردووە". . ئەمە لەکاتێکدایە، پێشتر ژمارەیەك لە میدیاكان بەڵگەنامەیەكیان بڵاوكردەوە کە واژووی مەهدی موهەندیس جێگری دەستەی حەشدی شەعبی لەسەربوو و تێیدا هاتبوو "لەلایەن بەرپرسانی حەشدەوە هێزی ئاسمانیی تایبەت بە حەشدی شەعبی پێكدەهێندرێت". .