گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزیری گواستنەوە لە قەڵاوە لایڤی کرد.. بۆ کێشەى ئینتەرنێت پەیوەندی بەم ژمارەوە بکەن

2019.09.07 - 16:56
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیری گواستنەوە لە قەڵاوە لایڤی کرد..  بۆ کێشەى ئینتەرنێت پەیوەندی بەم ژمارەوە بکەن

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- وەزیری گواستنەوەى حکومەتى هەرێمی کوردستان لەسەر قەڵای هەولێر  لایڤێکی کرد لەبارەى کێشە و خاوی تۆڕەکانى ئینتەرنێت لە هەرێمی کوردستان و داوای دەکات هەر کەسێک کێشەى هەیە پەیوەندی بەو ژمارە تەلەفۆنەوە بکات کە دیاریکردووە. . ئانۆ جەهەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم لە لایڤی فەیسبوکەکەیدا دەڵێت، "ماوەی دوو ڕۆژە تێبینی و گلەیی ژمارەیەك له هاوڵاتیان لە رێگای سۆشیاڵمیدیا بە بەندە گەیشتووە.. بەڕێزان تاكو بتوانین بە شێوەیەکی شایستەتر لە خزمەتی ئێوەی بەڕێز دەبین، تكایە به نامە و پەیوەندی بكەن بە هاوكاری بەرێزمان كاكە ستیڤ كۆیی لە ڕێگەى ژمارە تەلەفۆنی (009647504761663). . دەشڵێت، "بەرێزان بە نامەی SMS یاخود WhatsApp یان Viber پێویستیمان بەم زانیاریانەیە، ( ناوی كۆمپانیای دابینکەری ئینتەرنێت، جۆری ئامێر، شوێنی جوگرافی بەكاربەر، جۆری كەموكورتی و كاتەكەی). ئاماژەى بەوەشکردووە، "بە هەبوونی ئەم زانیاریانە دەتوانین باشتر و كاراتر و شایستەتر له خزمەتی ئێوەی بەرێزدا بین بە شێوەیەكی پیشەیی و پراكتیكی تاكو له ڕێگەى كەنالەكانی فەرمی ئاراستەی جێگای مەبەست بكەین و بەدواداچوونی پەیوەست بۆ ئەنجام بدەین."   https://www.facebook.com/anoabdoka/videos/10213744513516423/