کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد دوو پەرلەمانتاری فراکسیۆنی گۆڕان و کۆمەڵ نوسراوێکی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ئاشکرا دەکەن کە وەک خۆیان دەڵێن: "گەندەڵییەکی گەورە و مەترسیدار"ی تێدا ئەنجامدراوە. . ئەمڕۆ شەممە 7ی ئەیلولی 2019، هەریەکە لە عەلی حەمەساڵح سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان و سۆران عومەر ئەندامی فراکسیۆنی کۆمەڵ لە پەرلەمانی کوردستان، لە فەیسبوکی خۆیان نوسراوێکیان دەربارەی "بەهەدەردانێکی زەبەلاح" لەبواری نەوت و پاشماوە نەوتییەکان لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ئاشکرا کردووە. . عەلی حەمەساڵح ڕایگەیاندوە، "حه‌وت ڕۆژ پێش ئێستا به نوسراوێک له وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌کان گه‌نده‌ڵیه‌کی گه‌وره و مه‌ترسیدار کراوە بە واژۆی به‌ڕێوبه‌رێکی گشتی بەناوی فەرەیدون رەحمان عەوڵا کە بەڕێوبەری گشتی کارگێڕی و دارایی لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان. . هەروەها ئەوەشی نووسیوە، هەرچەندە واژۆکە تەنها واژۆی بەڕێوبەڕێکی گشتییە به‌ڵام تۆڕێکی ئێجگار گه‌وره‌ی له پشته ئەو کارەوەیە و تێپه‌ڕبوونی ئه‌م نوسراوه گه‌وره‌ترین دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵیه و بێ ده‌سه‌ڵاتکردنی حکومه‌ته". . سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان، وێنەیەکی ئەو نوسراوەی بڵاوکردووەتەوە نوسیویەتی: "ته‌نیا ئه‌م کاغه‌زه به‌هاکه‌ی 738 ملیۆن دۆلاره و قازانجی قۆرخکاری زیاتر له دوو ملیار دۆلاره". . عەلی حەمە ساڵح ئاماژەی بەوەداوە، "ماوه‌ی زیاتر له شه‌ش مانگه ڕێگا به هیچ کۆمپانیایه‌ک نادرێت هاورده و هه‌نارده‌ی به‌رهه‌مه‌کانی نه‌وتی خاو بکات، بەڵام حه‌وت ڕۆژ پێش ئێستا ڕەسیدێکی 41 ملیۆن ته‌نی بۆ هه‌موو جۆره‌کانی به‌رهه‌می نه‌وت، دراوەتە یه‌ک کۆمپانیای نه‌ناسراو، به‌مه‌ش تا چوار ساڵی حکومه‌تی هه‌رێم هیچ ده‌سه‌ڵات و بڕیارێکی به‌سه‌ر به‌رهه‌می نه‌وتدا نامێنێت". . ئەو پەرلەمانتارە، باسی لەوەکردوە، "له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕەسید به‌هیچ کۆمپانیایه‌ک نادرێت و ته‌نیا به‌م کۆمپانیا دراوه، ئه‌گه‌ر ئه‌م کۆمپانیا ته‌نیا ڕەسید بفرۆشێت ئێستا ته‌نی 18 دۆلار ده‌کات، به‌مه‌ش ته‌نیا به‌م کاغه‌زه 738 ملیۆن دۆلاری ده‌ستده‌که‌وێت." . پەرلەمانتارەکەی گۆڕان ڕایگەیاندووە، "ئه‌م گرێبه‌سته به‌ڕێوبه‌رێک ئیمزای کردووه کە بەهای ڕەسیدەکە 10 ملیار دۆلاره! سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقیش ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی نیه ڕێگا پێدانێکی وا گه‌وره واژوو بکات، چ جای به‌ڕێوبه‌رێکی گشتی". . دەربارەی بەهای نوسراوەکە وتویەتی: "به‌های ئه‌م مامه‌ڵه‌ی نزیکه‌ی 10 ملیار دۆلاره، که‌ئه‌مه‌ش قه‌باره‌یه‌کی گوماناویه، له‌کاتێکدا کۆی داهاتی نه‌وتی بۆری له ساڵێکدا ده‌درێته وه‌زاره‌تی دارایی 3 ملیار دۆلاره ئیتر ئه‌م هه‌موو به‌رهه‌مه نه‌وتیه له کوێوه دێت، چۆن ساغ ده‌بێته‌وه ئه‌م کۆمپانیا نه‌ناسراوه ئه‌م هه‌موو توانایه‌ی له کوێ بوو له ڕۆژێکدا 1120 (هه‌زارو 120 تانکه‌ر) به به‌رهه‌می نه‌وته‌وه بباته ده‌ره‌وه‌ی ئیبراهیم خه‌لیل و یان بیهێنێت؟". . لەلایەکی دیکەشەوە سۆران عومەر ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی کۆمەڵ ئاشکرایکردوە "پێدانی کاری ھێنان و ھاوردەی هەشت جۆر سوتەمەنی بۆ چوات ساڵ لەڕێگەی تورکیاوە بەیەك كۆمپانیا قۆرخکارییە و پێدانی قازانجی ملیۆنان دۆلارە بۆ چوار ساڵ بۆ یەک کۆمپانیا". . ئەو پەرلەمانتارە ئاشکرای کردووە "ئه‌م كاره له‌ده‌سه‌ڵاتی به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی دا نیه، جگه له‌وه پێویستی بهتهندهرو زیادكردنی ئاشكرا هه‌یه، ئه‌مه‌ی ئێستا پاوانكارییه بۆ یه‌ك كۆمپانیا و ته‌نها فرۆشتنه‌وه‌ی ئه‌م نوسراوه كه ڕەسیدو ڕێپێدانی بۆ كراوه ملیۆنان دۆلار ده‌كات، مه‌ترسی زیادكردنی نرخی سوته‌مه‌نی دێنێته ئارا چونكه ته‌نها ئه‌م كۆمپانیا ده‌توانێ به‌نزین هاوردهكات". . ئەو دوو پەرلەمانتارەش نوسراوی گەندەڵییەکە و داواکارییەکەیان ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران کردوە تاوەکو لەسەر ئەو بابەتە بێنە دەنگ و هەڵوێستیان هەبێت. .