گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەشناسی هەرێم: پلەکانی گەرما زیاتر دادەبەزن

2019.09.07 - 09:47
App store icon Play store icon Play store icon
کەشناسی هەرێم: پلەکانی گەرما زیاتر دادەبەزن

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند ئەمڕۆ پلەکانی گەرمای شارەکانی هەرێم چەند پلەیەک دادەبەزن ئەوەش کاریگەری لەسەر فێنک بوونی کەش و هەوا دەبێت. . ئەمڕۆ شەممە 7ی ئەیلوولی 2019، دەزگای کەشناسی هەرێم پێشبینی کەشوهەوای شارەکانی هەرێمی بۆ ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە. . بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، نزمترین پلەی گەرما لە شارەکانی هەرێمی کوردستان بە پارێزگای کەرکووکیشەوە، لە پارێزگای سلێمانی تۆمار دەکرێت کە 22 پلەی سیلیزی دەبێت، بەزترین پلەش لە پارێزگای کەرکووک دەبێت کە 39 پلەی سیلیزییە. . هاوکات بۆ سبەی یەکشەمە 8ی ئەیلوول، نزمترین پلەی گەرما لە پارێزگای سلێمانی 23 پلەی سیلیزی دەبێت و کەرکووکیش بەرزترین پلەی گەرمای تێدا تۆمار دەکرێت کە 40 پلەی سیلیزی دەبێت. .