گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هاوسەرەکەی تەمەنی 82 ساڵە و دوای ئەوە جەڵدەی مێشک لێیداوە

لە هیندستان ژنێکی 73 ساڵ دووانەیەکی کچی هێنایە دنیاوە

2019.09.06 - 20:03
App store icon Play store icon Play store icon
لە هیندستان ژنێکی 73 ساڵ دووانەیەکی کچی هێنایە دنیاوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد لە هیندستان ژنێکی تەمەن 73 ساڵ کە هاوسەرەکەشی تەمەنی 82 ساڵە دووانەیەکی کچی بووە و دوای ڕۆژێکیش لە هاتنە دنیای منداڵەکانیان، پیاوە تەمەن 82 ساڵانەکە جەڵدەی مێشک لێیداوە و لە نەخۆشخانەیە. . بەگوێرەی هەواڵێکی بی بی سی بەڕیتانی، ژنەکە بە بەڕێگەی منداڵی بلووری لە گوندێکی ڕۆژئاوای هیندستان دووانەکەی بووە و یەکەمجاریشە دەبێتە دایک. . ژنەکە ناوی "مانگایاما یاراماتی"یە و هاوسەرەکەشی ناوی "ماسیتاراما ڕاجارائۆ"یە، پێشتر چەندین جار سەردانی پزیشکیان کردووە بەڵام منداڵیان نەبووە، ئێستا دوای هەوڵدانێکی زۆر توانیویانە ببنە خاوەنی دوو کچ، پزیشکەکان دەڵێن تەندروستی دایکەکە و دوو منداڵەکەش جێگیرە. . ژنە تەمەن 73 ساڵەکە ڕایگەیاندووە: " خۆم و هاوسەرە 82 ساڵەکەم هەمووکات ئارەزووی هەبوونی منداڵێکمان دەکرد، بەڵام تا ئەم تەمەنە پێی نەگەشتین، من لە گوندەکەماندا بە ژنە بێ منداڵەکە ناوبانگم دەرکردبوو". . ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەوان چەندین جار هەوڵیانداوە و سەردانی چەندین پزیشکیان کردووە بۆ ئەوەی منداڵیان ببێت، بۆیە ئێستا خۆشترین کاتی ژیانی ئەوانە. . ئەوەی جێگەی نیگەرانییە ژنەکەیە، ڕۆژێک لە دوای هاتنە دنیای منداڵەکانی هاوسەرەکەی جەڵتەی مێشک لێی داوە و لەئێستادا لە نەخۆشخانەیە. . پێش ئەوەی جەڵدە لێی بدات، ڕاجائۆی تەمەن 82 ساڵ وتبووی: "ئێمە زۆر خۆشحاڵین بەوەی بووینەتە خاوەنی منداڵ". . جێی ئاماژەیە، پێشتریش لە ساڵی 2016 ژنێکی دیکەی خەڵکی هیندستان بە ناوی "نام دالیندەر" لە تەمەنی 70 ساڵیدا منداڵێكی کوڕی بوو. .