کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد سه‌رۆكی لقی ئیستەنبووڵی جه‌هه‌په، بەهۆی بڵاوکردنەوەی چەند بابەتێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، به زیاتر لە نۆ ساڵ و هه‌شت مانگ زیندانییكردن سزادراوە. . جانان كافتانجیئۆغڵو سه‌رۆكی لقی ئیستەنبووڵی جه‌هه‌په، تۆمەتی "كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌های كۆماری توركیا، سووكایه‌تیی به كارمه‌ندی حكوومیی، سووكایه‌تییكردن به سه‌رۆكۆمار، هاندانی خه‌ڵك بۆ ڕق و دوژمنایه‌تی و پڕوپاگه‌نده‌كردن بۆ رێكخراوی تیرۆریستیی'' دراوەتە پاڵ. . میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردووەتەوە، ئەمرۆ هەینی 6ی ئەیلوولی 2019، دانیشتنێکی دادگا لە دادگای سزای قورسی ئیستەنبووڵ به‌ڕێوه‌چوو. . كافتانجیئۆغڵو لە دانیشتنی دادگادا ڕایگه‌یاند: ''وه‌رزی ئێمه ده‌ستیپێكرد، ئه‌و شكستیهێنا، ئێمه سه‌ركه‌وتین، 80 ملیۆن سه‌ركه‌وت. بڕیاره‌كه هه‌رچیه‌ك ده‌بێت با ببێت پاشگه‌زنابمه‌وه له بیر و گوته‌كانم، چونكه وه‌رزی ئێمه ده‌ستیپێكرد و ئه‌و شكستیهێنا، ئێمه سه‌ركه‌وتین''. . سزادانی ئەو بەرپرسەی جەهەپە لە کاتێکدایە، پارتی دادوگەشە لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکاندا بەرانبەر جەهەپە تووشی شکستێکی گەورەهات. . بەپێی ئاژانسی ئەنادۆڵی تورکی، ده‌سته‌ی دادگا سزاکەی بەمشێوەیە بۆ دەرکردووە. به تاوانی ''به‌ئاشكرا كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌های كۆماری توركیا'' سزای ساڵێك و هه‌شت مانگ زیندانی به تاوانی ''سووكایه‌تی به كارمه‌ندی حكوومیی به‌هۆی ئه‌ركه‌كه‌یه‌وه'' سزای ساڵێك و شه‌ش مانگ و ٢٠ رۆژ به‌تاوانی ''سووكایه‌تییكردن به سهركۆمار'' سزای دوو ساڵ و چوار مانگ به‌تاوانی ''به ئاشكرا هاندانی خه‌ڵك بۆ كین و دوژمنایه‌تی'' سزای دوو ساڵ و هه‌شت مانگ . به تاوانی ''پروپاگه‌نده‌كردن بۆ رێكخراوی تیرۆریستیی'' سزای ساڵێك و شه‌ش مانگ زیندانیان به‌سه‌ردا سه‌پاند، كه كۆی سزاكانی ده‌كاته نۆ ساڵ و هه‌شت مانگ و 20 رۆژ. . شرۆڤەکارانی بارودۆخی تورکیا پێیان وایە، دادوگەشە بە سەرۆکایەتی ئەردۆگان، هەوڵ دەدات لە ڕێگەی سزای سیاسییەوە کەسایەتییە دیارەکانی ناو پارتەکانی تر دووربخاتەوە. . كافتانجیئۆغڵو لە ناو میدیای تورکیادا، بە یەکێک لە کارەکتەرەکانی سەرکەوتنی ئیمام ئوغلۆ کاندیدی جەهەپە بۆ سەرۆک شارەوانی ئیستەنبووڵ دادەنرێت. .