کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد شرۆڤەکارێکی سەربازیی سعودی ڕایگەیاندووە، ئێران، عێراقی لە ڕووی ئابووری و سیاسی و سەربازیی و کۆمەڵایەتیەوە هەرەس پێهێناوە، ئەوسیاسەتەش لە سەردەمی نوری مالکییەوە دەستی پێکردوە. . محەمەد قابیان، شرۆڤەکاری سەربازیی سعودیی، بە پێگەی"ئیخباریە"ی عێراقی ڕاگەیاندووە: "لە ئێستادا عێراق خاوەنی بڕیاری خۆی نییە، هەر ئەوەش وایکردووە کە نەتوانێت سکاڵای لەسەر هێرشەکانی ئیسرائیل لە نەتەوە یەکگرتووەکان تۆمار بکات، چونکە بڕیاری سیاسی عێراق لەلایەن ئێرانەوە قۆرخکراوە". . محەمەد قابیان ئاماژەی بەوەشکردوە، قیبلەنمای سیاسی عێراق لە سەردەمی نوری مالیکی سەرۆک وەزیرانی پێشووتر، بە شێوەیەکی بەرچاوە ڕووی لە ئێران کردووە. . ئەو شرۆڤەکارە سعودییە، جەختی لەوشکردوەتەوە، ئێران لەڕێگەی قاسم سولەیمانیەوە پەرلەمانتارە شیعەکانی عێراق دەستنیشان دەکات و کاریگەری ڕاستەوخۆشی لەسەر دانانی سەرۆک وەزیران هەیە. . هەروەها باسی لەوەشکردووە، ئێران لەڕێگەی چەندلایەنێکی ناو عێراق کە ئەو بە "نۆکەر" وەسفیکردوون، شکستی بە هەموو هەوڵێکی نزیک بوونەوە لەگەڵ سعودییە هێناوە. .