کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا هۆشداری داوەتە وڵاتانی ئەوروپا، لەئەگەری وەرنەگرتنەوەی چەکدارە زیندانییەکانی لای هەسەدە دەبنە مەترسی بۆسەر ناوچەکە. . ئەمڕۆ، هەینی 6ی ئەیلوولی 2019، مارك ئیسپەر، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا ڕایگەیاند، "نزیكه‌ی دوو هه‌زار چەکداری زیندانیکراوی بیانی كه زۆربه‌یانی خه‌ڵكی بەڕەگەز ئەوروپیین، هێشتا له ژێر ده‌ستی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات(هه‌سه‌ده)دان و بوونەتە هۆی درووستبوونی مه‌ترسی ئه‌منی له‌سەر ناوچەکە". . مارك ئێسپر وتی: "ئه‌و بارودۆخە نازانرێت تاكه‌ی بەوشێوەیە به‌رده‌وام دەبێت، باوه‌ڕمان وایه پێویسته ئه‌و زیندانیە بیانیانه بگه‌ڕێنه‌وه وڵاته‌كانیان، به‌شێوازێك كه گونجاو بێت بۆیان، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش نه‌كرێت ڕەوشی ئه‌منی ناوچه‌كه به له‌رزۆكی ده‌مێنێته‌وه". . ئەم وتانەی وەزیری بەرگری ئەمریکا، لەکاتێکدایە کە ئەمڕۆ سەردانی به‌ریتانیا دەکات و تا ئێستاش بەریتانیا ئاماده نییه ئەو داعشە بەندکراوانەی خۆی وەربگرێتەوە کە ژمارەیان نزیكه‌ی 300 چه‌كدار دەبێت. . پێشتریش دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ڕایگه‌یاندبوو "وڵاتانی ئه‌وروپا ده‌بێت چه‌كداره‌كانیان وه‌ربگرنه‌وه، ئه‌گه‌رنا هه‌سه‌ده ناچار ده‌بێت ئازادیان بكات و ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی ناتوانن چیتر بچنه ژێر ئه‌و باره گرانەوە." .