گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

 ئامەد؛ سەرۆک شارەوانییەک و شەش ئەندامی هەدەپە لەلایەن پۆلیسی تورکیاوە دەستگیرکران

2019.09.06 - 15:27
 ئامەد؛ سەرۆک شارەوانییەک و شەش ئەندامی هەدەپە لەلایەن پۆلیسی تورکیاوە دەستگیرکران
ناس کورد- بەهۆی ئەنجامدانی خۆپیشاندان دژی قەیومە سەپێنراوەکانی ئاکەپە و دوورخستنەوەی سەرۆک شارەوانییە کوردەکان، ژمارەیەک ئەندامی هەدەپە و سەرۆک شاروانییەکی کورد دەستگیرکران. , ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە، خۆپیشاندان لەشارۆچکەی باغڵاری ئامەد لە دژی دانانی قەیومە سەپێنراوەکانی ئاکەپە و لادانی سەرۆک شارەوانییە شەرعییە کوردەکانی هەدەپە بەڕێوەچوو، هێزەکانی پۆلیس داوای کۆتاییهێنان بەخۆپیشاندانەکەیان کرد و دواتر توندووتیژی لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزەکانی پۆلیس ڕویداوە. , بەیانی ئەمڕۆش بەهۆی ئەو خۆپیشاندانەوە لە ئامەد، تارق مەرجان، سەرۆک شارەوانیی شارۆچکەی لجێ و شەش ئەندامی هەدەپە دەستگیرکران. , ئەوەش دوای ئەوە دێت کە بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە 19ی ئابى 2019، هێزە ئەمنییەکانی تورکیا باڵەخانەی شارەوانییەکانی ئامەد، وان و مێردینیان گەمارۆدا و بە فەرمانی وەزیری ناوخۆی تورکیاش سەرۆکی ئەو سێ شارەوانییە لە کارەکانیان دوورخرانەوە، بەبیانوی ئەوەی پشتگیری گروپی تیرۆرستیان کردووە. , ,