کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- لە دوکان و زاویتە سێ کەس بەهۆی کەوتنە ناو ئاوەوە خنکان، دووانیان کوڕ باوکن. , شەوی ڕابردوو پێنجشەممە 5ی ئەیلولی 2019، گەنجێک تەمەن 18 ساڵ کە خەڵکی کەرکوک بووە، بۆ گەشتکردن چووەتە ھاوینەھەواری دوکان، كهوته نێو ئاوی دوكانەوە و خنكا. , ئەو گەنجە لەدایکبووی ساڵی 2001ه و تاقانەی خێزانەکەیەتی و دوای دوو كاتژمێر تواندراوە تەرمەکەی بدۆزرێتەوە و ڕەوانەی پزیشکی دادوەری بکرێت. , هاوکات درەنگانی شەوی ڕابردوو پێنجشەممە، کوڕ و باوکێک لە گوندی بانیی سەر بە شارەدێی زاویتە لە سنووری پارێزگای دهۆک، لەکاتی پاککردنەوەی بیرێكی ئاودا خنکاون. , لە دوای ڕووداوەکە تەرمەکانیان لە ئاودا دەرهێنراون و ڕەوانەی پزیشکی دادوهریی دهۆک کراون. , ,