کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- لە فەڕەنسا بەهۆی ئەوەی کەڵەشێرێک لە بەیانیانێکی زۆر زوودا "خوێندوویەتی" سکاڵای لەسەر تۆمارکرا و بەوهۆیەوە برایە بەردەم دادگا. . ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس بڵاوى کردەوە، ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 5ى ئەیلوولى 2019) لە وڵاتی فەڕەنسا، کەڵەشێرێک بە ناوی "مۆریس" براوەتە بەردەم دادگای تاوانەکانی "رۆشفۆر" بۆ دادگایکردن و بە بڕی هەزار یۆرۆ سزادراوە و بەو پێیەش پێویستە خاوەنەکەی پارەکە بدات. . بەگوێرەی هەواڵەکە، ڕووداوەکە لەوەوە سەرچاوەی گرتووە، لە دوورگەی ئۆلیرۆن لە وڵاتی فەڕەنسا بەهۆی ئەوەی کەڵەشێرەکە چەند جارێک لە بەیانیانێکی زۆر زوودا "خوێندویەتی" بۆیە دراوسێکانی بێزار بوون و سکاڵایان لەسەر تۆمارکردووە. . پارێزەری کەڵەشێرەکە بەناوی جولیان بابینۆ وتوویەتى، گوناهى "مۆریس"ی کەڵەشێر ئەوەیە کە خەڵکی بێزار کردووە و ئەوەش بەگوێرەی یاساکانی فەڕەنسا تاوانە. . هاوکات خاوەنی کەڵەشێرەکە، نیگەرانی خۆی لە سزاکە دەربڕیوە و ڕایگەیاندووە: "ئەوان هەوڵیاندا کێشە بۆ من و کەڵەشێرەکەم دروست بکەن، بەڵام من ئەوم خۆشدەوێت و هەرگیز دەستبەرداری نابم". . بڵاوبوونەوەی هەواڵەکە توڕەیی و ناڕەزایەتى زۆری لە ناو ئاژەڵ دۆستاندا لێکەوتەوە و دژی بڕیارەکە زیاتر لە 140 هەزار واژوو کۆکرایەوە. .