کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ و سبەینێ پلەکانى گەرما دادەبەزێت، لە هەولێر 39 پلە دەبێت و لە سلێمانی 38 پلە دەبێت و لە دهۆکیش 37، بە شێوەیەکی گشتی، کەشوهەوای هەرێمی کوردستان خواحافیزی لە چلەکان دەکات. هەر بەپێی پێشبینییەکانی بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، لە هەرسێ پارێزگای هەولێر و سلێمانی و دهۆک ئاسمان ساماڵ دەبێت. . بەڵام کەشوهەوای پارێزگای کەرکوک بە گەرمی دەمێنێتەوە و ئەمڕۆ بەرزترین پلەى گەرما 42 پلەى سەدی دەبێت. هاوکات واسق سەلامی، کەشناسی بەناوبانگی عێراقی دەڵێت، "لە ناوەڕاستی مانگی ئەیلولدا پلەکانى گەرما دادەبەزن، بەڵام ئەمڕۆ و سبەینێ پلەکانى گەرما لە پارێزگاکانى ناوەڕاست و باشور بە گەرمی دەمێنێتەوە.