کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- مەکتەبی سیاسی یەکێتی داوا دەکات، بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک و ناوچە کوردستانییەکانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێم لیستێکی هاوبەشی کوردی پێکبهێندرێت. , مەکتەبی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، به سه‌رپه‌رشتی كۆسره‌ت ڕه‌سول عه‌لی، جێگری سكرتێری گشتی حیزبەکە کۆبوەوە، دوای كۆتاییهاتنی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه. , مەکتەبی سیاسی یەکێتی ڕایگەیاندووە: "لەکۆبونەوەکەی ئەمڕۆدا جەختکراوەتەوە بۆ تەواوکردنی ئامادەکارییەکان بۆ بەستنی چواره‌مین كۆنگره له‌ماوه‌یەکی دیاریكراودا، هەروەها له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیدا كه ڕۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو به‌رێوه‌ده‌چێت، ئه‌و پێشنیاز و رێوشوێنانه‌ی بۆ به‌ستنی كۆنگره‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوی هه‌ڤاڵانه له ئارادان، تاووتوێ ده‌كرێن به‌مه‌به‌ستی په‌سه‌ندكردنیان". , لەبارەى هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکانى عێراق، لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە: "به‌پێویستی ده‌زانین، بۆ ئه‌م قۆناغه هه‌ستیاره لیستێكی هاوبه‌شی كوردستانی، به به‌شداری لایه‌نه سیاسییه كوردستانییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عیراق پێكبهێندرێت، به‌تایبه‌تی له‌ناوچه جێناكۆكه‌كان، كه بڕیاره له 1ی نیسانی ساڵی داهاتوو به‌رێوه‌بچێت". , مەکتەبى سیاسیى یەکێتى لە کۆبوونەکەیدا، جەختى کردووەتەوە لە جێبەجێکردنى تەواوى ئەو ڕێککەوتنەى کە لەگەڵ پارتیدا واژووى کردووە. , ,