کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد وتهبێژى وهزارهتى دهرهوهى ئێران ڕایگهیاند، وڵاتەکەی ژمارەیەک لە ئەندامانی تیمی کەشتیوانی، کەشتییە بەریتانیەکە بههۆكارى مرۆیى بڕیاری ئازاد. . ئەمڕۆ چوارشەممە 4ی ئەیلوولی 2019، عەباس موسەوی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنگرەیەکەی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، حەوت کەس لە 23 کەسی تیمی کەشتیوانی بەریتانیا ئازاد دەکرێن و ئاگادار کراونەتەوە کە دەتوانن بگەڕێنەوە وڵاتەکانیان. . وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند لەو حەوت کەسەی ئازاد دەکرێن پێنج کەسیان بە رەگەز هیندین، کەسێکیان بە ڕەگەز ڕووسییە و ئەوی تریشیان لیتوانییە. . 19ى تهمووزى ئهم ساڵ سوپاى پاسدارانى ئێرانى کەشتی ستینا ئهمپرۆى بەریتانی بە پاساوی پێشێلکردنی ڕێڕەوە ئاوییەکان کۆنتڕۆڵکرد، کۆنتڕۆڵکردنی ئەم کەشتییە دوای دوو هەفتە بەسەر ڕاگرتنی کەشتییەکی ئێرانی هات لە گەڕووی جەبەل تارێق لە لایەن هێزی دەریایی بەریتانیاوە. . هەرچەندە کەشتییە ئێرانییەکە لە لایەن دەسەڵاتدارانی جەبەل تارێقەوە ئازاد کراوە، بەڵام هێشتا ئێران کەشتییە بەریتانیەکەی ئازاد نەکردووە. .