گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە بۆستەیەکدا دەستگیرکراوە

ژنێکی عێراقی کە باندێکی لەشفرۆشی بەڕێوەبردووە بە زیندانی هەتاهەتایی سزا درا

2019.09.04 - 13:45
App store icon Play store icon Play store icon
ژنێکی عێراقی کە  باندێکی لەشفرۆشی  بەڕێوەبردووە بە زیندانی هەتاهەتایی سزا درا

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- دادگای تاوانەکانی قادسییە لە بەغدا سزای زیندانی هەتاهەتایی بۆ ژنێک دەرکرد کە تاوانبارە بە بەڕێوەبردنی باندێکی بازرگانیکردن بە کچان و لەشفرۆشیکردن پێیان. ئەمڕۆ چوارشەممە، 4ی ئەیلولی 2019، ناوەندی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی باڵای دادوەری ڕایگەیاند، "تۆمەتبارە ژنەکە بەهۆی سکاڵای چەند دانیشتوویەکی گەڕەکێکەوە و لە بۆستەیەکی هێزە ئەمنییەکاندا دەستگیرکراوە." دەشڵێت، "دادگای متمانەى بە بەڵگە و دانپێدانانەکان کردووە و بڕیاری داوە بە سزادانی تاوانبار بە زیندانی هەتاهەتایی."