کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- فیلمی Angel Has Fallen ئەمریکی، لە نواندنی ئەکتەری بە ناوبانگی هۆڵیوود جێرارد بەتلەر، داهاتەکەی گەیشتە زیاتر لە 43 ملیۆن دۆلار. . فیلمەکە لە دەرهێنانی ڕێک ڕۆمانە و لە نووسینی سیناریۆکەیشیدا چەندین نووسەر بەشداریان تێدا کردوە. . بەفەرمی لە 21ی ئابی 2019، لە بەریتانیا بۆ یەکەمجار نمایشکرا و لە سێ ڕۆژی سەرەتای نمایشکردنییەوە 21 ملیۆن دۆلار داهاتی هەبووە. . فیلمەکە هێشتا لە پلەی یەکەمی بۆکس ئۆفیسدایە و لە ماوەی دوو هەفتە لە نمایشکردنی زیاتر لە 43 ملیۆن دۆلار داهاتی هەبووە. . هەریەکە لە جێرارد باتلەر ، فردریک ئیشمیت ، دێنی هۆستۆن ئەستێرەی هۆلیوود ڕۆڵی سەرەکییان تێدا گێڕاوە. . چیرۆکی فیلمەکە باس لە پلانی کوشتنی سەرۆکی ئەمریکا دەکات لە زنجیرەیەک هێرشی جیاوازدا لە تۆڵەی بۆردوومانی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئەمریکا. . شوێنی سەرەکی ڕووداوەکانی ناو فیلمەکە شاری لەندەنی پایتەختی بەریتانیایە. [embed]https://youtu.be/isVtXH7n9lI[/embed]