ناس کورد-
پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند نارنجۆکێکیان بە درگای ماڵێکەوە پێش تەقینەوەی هەڵگرتووەتەوە و دۆسیەی لێکۆڵینەوەیان لەسەری پێکهێناوە.
لە ڕاگەیەندراوێکدا، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو، لە ناحیەی سەنگەسەری سەر بە قەزای پشدەر نارنجۆکێک بە دەرگای ماڵێکدا هەڵواسرابوو، بەڵام لە لایەن هێزەکانیانەوە پێش تەقینەوەی پوچەڵ کراوەتەوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، کاتژمێر 10:40 خولەکی شەو ئاگادار کراونەتەوە و بە هاوکاری هێزەکانی ئاسایشی سەنگەسەر کارەکەیان ئەنجامداوە.
پۆلیسی ڕاپەڕین ڕاشیگەیاندووە، دوای پوچهڵكردنهوهی، كهشف و هێڵكاری بۆ شوێنی ڕووداوهكه كراوه و خاوهن ماڵهكهش له بنكهی پۆلیسی ناحیهی سهنگهسهر سكاڵایی یاسایی تۆمار كردووە و دۆسیەی لێكۆڵینهوه بۆ ڕووداوەکە كراوهتهوه.